Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

گەڵاڵەی زەبر و زۆر

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2024-05-05
  • 20:26

ئاسۆ مینبەری

لە ٢٥ی خاکەلێوەی ئەمساڵەوە ڕێژیم لە ڕێگەی ناوەندە داپڵۆسێنەرەکانیەوە پرۆژەیەکی دیکەی لە دژی کۆمەڵگە و بەتایبەت ژنان خستووەتە بواری جێبەجێ‌کردنەوە.

ئەگەرچی چوارچێوەی ئەم پرۆژەیە کە بە “گەڵاڵەی نوور” ناسراوە ناڕوونە و تاکوو ئێستا پێوەرێکی دیار و ڕوون بۆ جێبەجێکردنی بەدەستەوە نەدراوە، بەڵام هەموو ناوەندە سەرکوتکارەکانی ڕێژیم کەوتوونەتە خزمەتیەوە و دەیانەوێ بە زۆر پرسی حیجاب لە کۆمەڵگەدا بکەنە ڕۆژەڤ و وای نیشان بدەن کە تەنیا کێشەی هەنووکەیی کۆمەڵگەی ئێران، کێشەی حیجابە!

لە ڕاستیدا پرسی حیجاب لای کۆماری ئیسلامی هەمیشە یەکێک لە گرینگترین و هەستیارترین بابەتەکان بووە و، ناکرێ دەسەڵات بە ناوی ئیسلامەوە خۆی بەسەر کۆمەڵگەدا بسەپێنێت و پرسی حیجابی تێدا ڕەچاو نەکرێ؛ بەڵام پرسە سەرەکییەکە، نەبوونی ڕەوایی ئەم دەسەڵاتە و دژایەتیی زۆربەی حەشیمەتی  کۆمەڵگەی ئێران لەگەڵ پرسێکی وەک حیجابە. هەروەها ڕێژیم زۆر باش دەزانێ کە پاشەکشە لەهەمبەر پرسی حیجاب سەرەتای دۆمێنۆی پاشەکشەکانی و ە کۆتاییدا ڕووخان و داڕمانیەتی.

هەر لە سەرەتای هاتنەسەرکاری ڕیژیمەوە، پرسی حیجاب بەسەر ئەو کۆمەڵگەیەدا سەپاوە و خەڵک بەبێ هیچ دەرفەتێک بۆ ڕادەربڕین ناچار بە گوێڕایەڵ‌بوون و ملکەچبوون بەم بڕیارە بوون، چونکە لای کۆماری ئیسلامی دژایەتی لەگەڵ پرسی حیجاب، لە ڕاستیدا دژایەتی لەگەڵ چییەتی و بوونی ئەو دەسەڵاتەیە. لە ٤٥ ساڵی ڕابردوودا و بەپێی دۆخی کۆمەڵگە و گرینگتر لەوەش دۆخی دەسەڵات، پرسی حیجاب هەموو کاتێک لەلای ڕێژیم زۆرترین گرینگیی پێ دراوە و بە جۆرێک لە جۆرەکان وەک کەرەستەیەک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی لانیکەم بەشێک لە حەشیمەتی کۆمەڵگەی ئێران چاوی لێ کراوە؛ هەر بۆیە هەر کات کە لە قوژبنێکدا دژایەتی لەگەڵ ئەم پرسە کرابێ، وەک ئەوە بووە کە تەواویەتی کۆماری ئیسلامی کرابێتە ئامانج و لەو سۆنگەیەشەوە هەڵوێستی دەسەڵاتیش توند و بێبەزەییانە بووە.

ئەگەرچی پرسی حیجاب لە کوردستان پرسێکی زۆر جیاوازتر لە ناوەندی ئێرانە بەڵام بەم حاڵەشەوە، ڕێژیم ستەمی خۆی بەرانبەر بەم خەلکە درێغ نەکردوە و بەردەوام هەوڵی داوە تاکوو بە بیانووی حیجابەوە پەلاماری کوردستان و خەڵکەکەی بدا. بەڵام ئەمە ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە کە پرسی حیجاب لە کوردستان بۆ ڕیژیم پرسێکی تەواو ئەمنییەتییە، چونکە تێگەیشتنی خەڵکی کوردستان لە کۆمەڵگەی ئێران و ناسینێک کە لە دەسەڵات هەیانە، وای کردوە کە حیجابیش وەکوو بیانوویەک بۆ دژایەتی لەگەڵ ڕێژیم چاوی لێ بکرێت.

ڕێژیم ساڵانێکی زۆرە لە ڕێگەی گەڵاڵەی جۆراوجۆرەوە هەوڵ بۆ سەپاندنی حیجاب بەسەر کۆمەڵگەدا دەدات بەڵام ئەوەی ڕاستی بێت ئەوەیە کە لە دوای قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینییەوە، ئەم پرسە لە کوردستان بوو بە دەسمایەی سەرکوتی زیاتر، چونکە ئەم پرسە لە کوردستان جیا لە مافێکی تاکەکەسی، تێکەڵ بە پرسی شوناس و پرسی نەتەوەیی بوو و بە پێچەوانەی شارەکانی ناوەندی ئێران کە هەموو بزووتنەوەکەی دوای مەرگی ژینایان بە حیجابەوە گرێ دا، لە کوردستان پرسی نەتەوەیی بە گوڕ و تینەوە سەری هەڵدایەوە و کوژرانی کچە کوردێک لەسەر حیجاب بوو بە چەخماخەی ئاگری بزووتنەوەیەک کە دەسەڵاتی تووشی داڕمانێکی دەروونی کرد. دەروونی بەو مانایە کە ئەگەرچی لە ڕواڵەتدا ڕیژیمەکە نەڕووخاوە بەڵام لە نێوەڕۆک و بوونی خۆیدا تووشی ڕووخان و لەنێوچوون بووە؛ بە شێوازێک کە دواپەلەقاژەی بووەتە پەلاماردانی ژنان و کچان لە شەقامەکاندا و پێی وایە بە سەپاندنی ئەم پرسە دەتوانێ قەرەبووی تێکچوون و ڕووخانە دەروونییەکەی بکاتەوە!

ئامادەباشیی هێزە ئینتیزامییەکان و گەشتی ئێرشاد و باقی هێزەکانی ڕێژیم، لایەنێکی دیکەشی هەیە و ڕەنگە بەشێکی گرینگ لەم هەوڵە بێت، ئەویش گەورە کردنەوەی پرسی حیجاب بە مەبەستی بچووک‌کردنەوەی پرسی سەرەکی واتە مافخوازیی خەڵکانی ئێرانە.

لە ڕاستیدا ڕێژیم بە سەرقاڵکردنی خەڵژ بە پرسی حیجابەوە، وای دەنوێنێ کە تەنیا پرسی گرینگ کە لە هەمان کاتدا بووەتە هۆی ڕووبەڕوونەوەی خەڵک و دەسەڵاتە پرسی حیجابە، بەم شێوەیە  پرسە ئابووری، کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی، سیاسی، پەرورردەییەکان دەکەونە پەراوێزەوە و لە جیاتی ئەوەی کە شەڕی خەڵک و دەسەڵات لەسەر پرسی مافی چارەی خۆنووسین و ئازادی و دادپەروەری بێت، لە چوارچێوەی تاڵە قژی ژنێکدا پێناسەی بۆ دەکرێت. هەر بەم پێیە زۆر گرینگە کە بە تێگەیشتن لە لایەنە شاراوەکانی ئەم بابەتە، نەهێڵین پرسی سەرەکی لە چاو ون بێت و ڕێژیم بە سەپاندنی گەڵاڵەیەک، زۆری خۆی بەسەر خەڵکدا تاقی بکاتەوە.

بێگومان بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ڕێژیم هەر جارەو لە سەنگەرێکدا دەکرێ و ئەوەی کە گۆڕانی بەسەردا نایەت، ڕق و تووڕەیی خەڵک لە دەسەڵات و بێزارییان لە ستەم و ناداپەروەرییە.

بابەتی هاوشێوە

ژنی کورد: لە شکۆی مێژووییەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆتوبەندە یاسایی و سیاسییەکانی ئێران

2026-01-14

لە نێو شۆڕشەوە بۆ لووتکەی زانست؛ (چیرۆکی کۆڵنەدانی کچێکی بنەماڵەی حیزب)

2026-01-12

دەنگی کۆمەڵگە لە نێوان قەیران و داواکاری

2026-01-11

ژیان و خوێندنی ئەو خاتوونانەی کە ئەمساڵ لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان پلەی بەرزیان هێناوەتەوە‌

2026-01-10
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

بیانیه مشترک سازمان صدای زنان اهواز،اتحادیه زنان دموکرات کوردستان ایران

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-01-16
کلتوری

ژنی کورد: لە شکۆی مێژووییەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆتوبەندە یاسایی و سیاسییەکانی ئێران

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-01-14
کۆمەڵایەتی

لە نێو شۆڕشەوە بۆ لووتکەی زانست؛ (چیرۆکی کۆڵنەدانی کچێکی بنەماڵەی حیزب)

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-01-12

ژنی کورد: لە شکۆی مێژووییەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆتوبەندە یاسایی و سیاسییەکانی ئێران

لە نێو شۆڕشەوە بۆ لووتکەی زانست؛ (چیرۆکی کۆڵنەدانی کچێکی بنەماڵەی حیزب)

وردەکاریی تاوانە دڕندانەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە زاری دایکی شەهید ڕۆبینا ئەمینییانەوە

دەنگی کۆمەڵگە لە نێوان قەیران و داواکاری

ژیان و خوێندنی ئەو خاتوونانەی کە ئەمساڵ لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان پلەی بەرزیان هێناوەتەوە‌

پیام سپاسگزاری پنج سازمان زنان شرق کردستان در ارتباط با استقبال از اعتصاب سرتاسری ۱٨ دی ماە

پەیامی سوپاس و پێزانینی پێنج ڕێکخراوی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ڕۆڵی پێشەنگانەی ژن لە ڕاپەڕینەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان خوێندنەوەیەکی کۆمەڵایەتی – سیاسی

اقتصاد ایران در آستانه فروپاشی

«ژن، ژیان، ئازادی» تا شۆڕشی ئازادی

گەڵاڵەی زەبر و زۆر

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2024-05-05
  • 20:26

ئاسۆ مینبەری

لە ٢٥ی خاکەلێوەی ئەمساڵەوە ڕێژیم لە ڕێگەی ناوەندە داپڵۆسێنەرەکانیەوە پرۆژەیەکی دیکەی لە دژی کۆمەڵگە و بەتایبەت ژنان خستووەتە بواری جێبەجێ‌کردنەوە.

ئەگەرچی چوارچێوەی ئەم پرۆژەیە کە بە “گەڵاڵەی نوور” ناسراوە ناڕوونە و تاکوو ئێستا پێوەرێکی دیار و ڕوون بۆ جێبەجێکردنی بەدەستەوە نەدراوە، بەڵام هەموو ناوەندە سەرکوتکارەکانی ڕێژیم کەوتوونەتە خزمەتیەوە و دەیانەوێ بە زۆر پرسی حیجاب لە کۆمەڵگەدا بکەنە ڕۆژەڤ و وای نیشان بدەن کە تەنیا کێشەی هەنووکەیی کۆمەڵگەی ئێران، کێشەی حیجابە!

لە ڕاستیدا پرسی حیجاب لای کۆماری ئیسلامی هەمیشە یەکێک لە گرینگترین و هەستیارترین بابەتەکان بووە و، ناکرێ دەسەڵات بە ناوی ئیسلامەوە خۆی بەسەر کۆمەڵگەدا بسەپێنێت و پرسی حیجابی تێدا ڕەچاو نەکرێ؛ بەڵام پرسە سەرەکییەکە، نەبوونی ڕەوایی ئەم دەسەڵاتە و دژایەتیی زۆربەی حەشیمەتی  کۆمەڵگەی ئێران لەگەڵ پرسێکی وەک حیجابە. هەروەها ڕێژیم زۆر باش دەزانێ کە پاشەکشە لەهەمبەر پرسی حیجاب سەرەتای دۆمێنۆی پاشەکشەکانی و ە کۆتاییدا ڕووخان و داڕمانیەتی.

هەر لە سەرەتای هاتنەسەرکاری ڕیژیمەوە، پرسی حیجاب بەسەر ئەو کۆمەڵگەیەدا سەپاوە و خەڵک بەبێ هیچ دەرفەتێک بۆ ڕادەربڕین ناچار بە گوێڕایەڵ‌بوون و ملکەچبوون بەم بڕیارە بوون، چونکە لای کۆماری ئیسلامی دژایەتی لەگەڵ پرسی حیجاب، لە ڕاستیدا دژایەتی لەگەڵ چییەتی و بوونی ئەو دەسەڵاتەیە. لە ٤٥ ساڵی ڕابردوودا و بەپێی دۆخی کۆمەڵگە و گرینگتر لەوەش دۆخی دەسەڵات، پرسی حیجاب هەموو کاتێک لەلای ڕێژیم زۆرترین گرینگیی پێ دراوە و بە جۆرێک لە جۆرەکان وەک کەرەستەیەک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی لانیکەم بەشێک لە حەشیمەتی کۆمەڵگەی ئێران چاوی لێ کراوە؛ هەر بۆیە هەر کات کە لە قوژبنێکدا دژایەتی لەگەڵ ئەم پرسە کرابێ، وەک ئەوە بووە کە تەواویەتی کۆماری ئیسلامی کرابێتە ئامانج و لەو سۆنگەیەشەوە هەڵوێستی دەسەڵاتیش توند و بێبەزەییانە بووە.

ئەگەرچی پرسی حیجاب لە کوردستان پرسێکی زۆر جیاوازتر لە ناوەندی ئێرانە بەڵام بەم حاڵەشەوە، ڕێژیم ستەمی خۆی بەرانبەر بەم خەلکە درێغ نەکردوە و بەردەوام هەوڵی داوە تاکوو بە بیانووی حیجابەوە پەلاماری کوردستان و خەڵکەکەی بدا. بەڵام ئەمە ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە کە پرسی حیجاب لە کوردستان بۆ ڕیژیم پرسێکی تەواو ئەمنییەتییە، چونکە تێگەیشتنی خەڵکی کوردستان لە کۆمەڵگەی ئێران و ناسینێک کە لە دەسەڵات هەیانە، وای کردوە کە حیجابیش وەکوو بیانوویەک بۆ دژایەتی لەگەڵ ڕێژیم چاوی لێ بکرێت.

ڕێژیم ساڵانێکی زۆرە لە ڕێگەی گەڵاڵەی جۆراوجۆرەوە هەوڵ بۆ سەپاندنی حیجاب بەسەر کۆمەڵگەدا دەدات بەڵام ئەوەی ڕاستی بێت ئەوەیە کە لە دوای قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینییەوە، ئەم پرسە لە کوردستان بوو بە دەسمایەی سەرکوتی زیاتر، چونکە ئەم پرسە لە کوردستان جیا لە مافێکی تاکەکەسی، تێکەڵ بە پرسی شوناس و پرسی نەتەوەیی بوو و بە پێچەوانەی شارەکانی ناوەندی ئێران کە هەموو بزووتنەوەکەی دوای مەرگی ژینایان بە حیجابەوە گرێ دا، لە کوردستان پرسی نەتەوەیی بە گوڕ و تینەوە سەری هەڵدایەوە و کوژرانی کچە کوردێک لەسەر حیجاب بوو بە چەخماخەی ئاگری بزووتنەوەیەک کە دەسەڵاتی تووشی داڕمانێکی دەروونی کرد. دەروونی بەو مانایە کە ئەگەرچی لە ڕواڵەتدا ڕیژیمەکە نەڕووخاوە بەڵام لە نێوەڕۆک و بوونی خۆیدا تووشی ڕووخان و لەنێوچوون بووە؛ بە شێوازێک کە دواپەلەقاژەی بووەتە پەلاماردانی ژنان و کچان لە شەقامەکاندا و پێی وایە بە سەپاندنی ئەم پرسە دەتوانێ قەرەبووی تێکچوون و ڕووخانە دەروونییەکەی بکاتەوە!

ئامادەباشیی هێزە ئینتیزامییەکان و گەشتی ئێرشاد و باقی هێزەکانی ڕێژیم، لایەنێکی دیکەشی هەیە و ڕەنگە بەشێکی گرینگ لەم هەوڵە بێت، ئەویش گەورە کردنەوەی پرسی حیجاب بە مەبەستی بچووک‌کردنەوەی پرسی سەرەکی واتە مافخوازیی خەڵکانی ئێرانە.

لە ڕاستیدا ڕێژیم بە سەرقاڵکردنی خەڵژ بە پرسی حیجابەوە، وای دەنوێنێ کە تەنیا پرسی گرینگ کە لە هەمان کاتدا بووەتە هۆی ڕووبەڕوونەوەی خەڵک و دەسەڵاتە پرسی حیجابە، بەم شێوەیە  پرسە ئابووری، کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی، سیاسی، پەرورردەییەکان دەکەونە پەراوێزەوە و لە جیاتی ئەوەی کە شەڕی خەڵک و دەسەڵات لەسەر پرسی مافی چارەی خۆنووسین و ئازادی و دادپەروەری بێت، لە چوارچێوەی تاڵە قژی ژنێکدا پێناسەی بۆ دەکرێت. هەر بەم پێیە زۆر گرینگە کە بە تێگەیشتن لە لایەنە شاراوەکانی ئەم بابەتە، نەهێڵین پرسی سەرەکی لە چاو ون بێت و ڕێژیم بە سەپاندنی گەڵاڵەیەک، زۆری خۆی بەسەر خەڵکدا تاقی بکاتەوە.

بێگومان بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ڕێژیم هەر جارەو لە سەنگەرێکدا دەکرێ و ئەوەی کە گۆڕانی بەسەردا نایەت، ڕق و تووڕەیی خەڵک لە دەسەڵات و بێزارییان لە ستەم و ناداپەروەرییە.

بابەتی هاوشێوە

ژنی کورد: لە شکۆی مێژووییەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆتوبەندە یاسایی و سیاسییەکانی ئێران

2026-01-14

لە نێو شۆڕشەوە بۆ لووتکەی زانست؛ (چیرۆکی کۆڵنەدانی کچێکی بنەماڵەی حیزب)

2026-01-12

دەنگی کۆمەڵگە لە نێوان قەیران و داواکاری

2026-01-11

ژیان و خوێندنی ئەو خاتوونانەی کە ئەمساڵ لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان پلەی بەرزیان هێناوەتەوە‌

2026-01-10

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی