Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

یەکگرتنەوەی دێموکرات و پرسی ژنان

  • نووسەر: ئاسۆ مینبەری
  • بڵاوکردنەوە: 2022-09-10
  • 20:25

لە پاش ساڵی ١٣٨٥ی هەتاوییەوە کە دابڕان کەوتە نێو ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات و ئەم دوو حیزبە بە دوو ناوی جیاوازەوە درێژەیان بە خەبات و تێکۆشانی خۆیان دژ بە کۆماری ئیسلامی دا، تاکوو ئەمڕۆ کە بە خۆشحاڵییەوە پاش نزیک بە ١٦ ساڵ دابڕان، ڕیزکانی حیزبی دێموکرات وەسەریەک کەوتوونەتەوە و ئێستا لەژێر ناوێک و لە قەبارەی حیزبێکدا درێژە بە خەبات و تێکۆشانی خۆیان دەدەن، پرسی ژنان هەمیشە یەکێک لە پرسە گرینگەکان بووە کە لەلایەن هەر دوو لایەنی حیزبی دێموکراتەوە بایەخی تایبەتیی پێ دراوە.

حیزبی دێموکرات وەکوو حیزبێکی مۆدێڕن و خاوەن پێگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەمیشە بەرانبەر بە پرسە جیاوازەکانی کۆمەڵگە و هەروەها چین و توێژەکانی پێکهێنەری ئەم جوغرافیایە خۆی بە بەرپرسیار زانیوە، ئەم بابەتەش لە ڕاستیدا سەرچاوەگرتوو لەو ڕاستییەیە کە حیزبی دێموکرات، حیزبێکی هەڵقوڵاو لە هەناوی خەڵكی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ویست و داخوازییەکانی ئەوانە.

ناکرێ حیزبێک سەرچاوەگرتوو لە کۆمەڵگەیەکی دیاریکراو و جەماوەری ئەو کۆمەڵگەیە بێت، بەڵام ویست و داخوازی و پێویستییەکانی لەلا گرینگ نەبێ، هەر ئەم ڕاستییەشە کە حیزبی دێموکراتی کردووەتە حیزبی خۆشەویستی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان. هەر لەم سۆنگەیەوە، حیزبی دێموکرات بە درێژایی ٧٧ ساڵ خەباتی بێوچانی خۆی لەپێناو دەستەبەرکردنی ئازادی بۆ خەڵکی کوردستان و بەتایبەتیش توێژی ژنان، لە هیچ هەوڵ و تێکۆشانێک درێغی نەکردوە. هەر لە کۆماری کوردستانەوە بگرە تاکوو ئەمڕۆ کە حیزبی دێموکرات لە تێکۆشانی نەتەوەیی خۆی بەردەوامە، ژنان توانیویانە باشترین ڕۆڵ و گرینگترین ئەرکیان لەئەستۆ بێ، زۆر جار بینیومانە کە نەتەنیا شان بە شانی پیاوان، بەڵکوو زۆر بەهێزتر و بوێرانەتر لەوان ئەرکی پێشەنگایەتیی خەباتیان لەئەستۆ بووە، قوربانییان داوە، ئازاری دووری و غەریبی و بێکەسییان چێشتوە، بەڵام گەیشتن بە ئامانجە پیرۆزەکەیان، بووەتە هەوێنی گرینگی بەردەوامییان لەم ڕێبازەدا.

ئێستا کە ٧٧ ساڵ بە سەر دامەزرانی حیزبی دێموکراتدا تێدەپەڕێ و ڕیزەکانی حیزبیش یەکیان گرتۆتەوە و بەرنامەی داهاتووی ئەم حیزبەش لەسەر بنەمای بەردەوامیدان بە خەبات و تێکۆشان بۆ بەرەنگاربوونەوەی جیددیتر لەگەڵ ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانە، نابێ لەبیرمان بچێ کە ژنان چۆن دەتوانن لە سەرکەوتنی پرۆسەی خەبات دژ بە داگیرکەردا ڕۆڵی ئەرێنی و کاریگەر بگێڕن.

گرینگیدانی حیزبی دێموکرات بە ژنان وەکوو نیوەی کۆمەڵگەی کوردستان و هەروەها پرس و بابەتەکانی پێوەندیدار بەم توێژە ڕەنگە لە هەندێ بوارەوە جێگای ڕەخنە و سەرنجی ورد بن، بەڵام بێگومان خاڵە بەهێزکانیش ئەوەندە هەن کە بتوانرێ گەشبینانە لە ڕاستای هەوڵ و هەنگاوەکان بۆ بەرەپێشبردن و پێشخستنی پرسەکانی ژنان چاوی لێ بکرێ.

ژنان لە چوارچێوەی ئەم قەبارە سیاسییەدا جیا لەوەی کە دەرفەتیان پێ دراوە تاکوو خۆیان ببیننەوە، بە بەردەوامی هان دراون کە ئەرک وەئەستۆ بگرن، پشتگیری کراون تاکوو هەنگاوی ئەرێنی لەپێناو گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆیان وەکوو ژنان و ئامانجی گەورەتر واتە دوورەدیمەنی ڕزگاریی نەتەوەکەیان هەڵبگرن و بتوانن بە کردەوە هەست بە گرینگی هەبوونی خۆیان بکەن، کە ئەم ڕاستییە لە ڕێژەی بەشداریی ژنان لە ئاستی ڕێبەریی حیزبی دێموکرات و بەگشتی لە ئۆرگانیزاسیۆنی حیزبدا بەڕوونی بەدی دەکرێت. ئەم هەبوون و تێکۆشانە ڕێک خاڵی بەرانبەری پێناسەی کۆماری ئیسلامی لە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕیی کوردستان و بەشداریی ژنانە کە بە درێژایی هەموو ئەم ساڵانە، هەوڵی داوە تووشی لاوازیی بکات و بە سەرکوتی هێزی ژنان، کۆمەڵگا بەرەو هەڵدێرێکی نالەبار ببا.

لە ڕاستیدا پرسی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان ئەگەرچی هەواڵێکی زۆر ناخۆش بۆ کۆماری ئیسلامییە و بەگشتی بووە هۆی ناهومێدبوونی ڕێژیم لە گەیشتن بە ئامانجەکانی، بێگومان بە پێچەوانەوە بەتایبەت بۆ توێژی ژنان جێگای هیوایە.

یەکگرتنەوە، دەرفەتێکی نوێیە بۆ ئەو ژنانەی کە لە چوارچێوەی ئەم حیزبەدا، قۆڵی هیممەتیان لێ هەڵماڵیوە و تێدەکۆشن تاکوو سەرەڕای دابینکردنی مافەکانی خۆیان وەکوو ژن، لە چارەنووس و داهاتووی سیاسیی نیشتمانەکەشیاندا کاریگەرییان هەبێ.

ژنان لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتدا لە ڕیزی پێشەوەی خەباتەکەدان و بێگومان کەڵک‌وەرگرتن لە هێز و توانایی و لێهاتووییەکانیان لە چوارچێوەی ئەم حیزبەدا ئەتوانێ زۆر گرینگ بێ.

بەرنامەی حیزبی دێموکرات و ئەو دوورەدیمەنەی کە بۆ بونیاتنانەوەی ئەم نیشتمانە لەم حیزبەدا پێناسەی بۆ کراوە، پێویستی بە هەموو هێز و پۆتانسیێل و توانای خەڵکی کوردستان هەیە، لەم نێوەشدا ژنان ئەرکی قورسیان لە سەر شانە، چونکە بەپێچەوانەی هەموو چین و توێژەکانی دیکەی کۆمەڵگەی کوردستان هاوکات چەندین ئەرکی دیکەیان لەسەر شانە کە دەبێ هاوتەریب خەبات بۆ جێبەجێکردنیان بکەن؛ بۆیە پێویستە ژنان و بەتایبەت ئەوانەی کە لە ڕیزەکانی شۆڕشدان، زیاتر هەست بە بەرپرسایەتی و پێشەنگایەتی بکەن و یەکگرتنەوەی ڕێزەکانی حیزب بکەنە دەرفەتێکی نوێ بۆ هەستانەوەیەکی دووبارە بۆ گەیشتن بە ئامانجە گەورەکە.

بابەتی هاوشێوە

پیرۆزبایی ناوەندی ڕێکخراوە مەدەنییەکان بە بۆنەی ٨٣ ساڵەی دامەزرانی یەکیەتیی لاوان

2026-04-10

ئاوڕێک لە ژیان و خوێندنی ئەو خاتوونانەی ئەمساڵ لە زانکۆکانی کوردستان و جیهان پلەی باڵایان بەدەست هێنا

2026-04-03

لە درێژەی: ژیان و خوێندنی ئەو خاتوونانەی کە ئەمساڵ لە زانکۆکانی کورستان و جیهان پلەی سەرکەوتنیان بەدەست هێنا

2026-04-03

لە درێژەی:ژیان و خوێندنی ئەو خاتوونانەی کە ئەمساڵ لە زانکۆکانی کورستان و جیهان پلەی سەرکەوتنیان بەدەست هێنا

2026-04-03
ئاڵمان

بەشداری ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە ڕێوڕەسمی ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-04-05
کاروچالاکی

ئاوڕێک لە ژیان و خوێندنی ئەو خاتوونانەی ئەمساڵ لە زانکۆکانی کوردستان و جیهان پلەی باڵایان بەدەست هێنا

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-04-03
کاروچالاکی

لە درێژەی: ژیان و خوێندنی ئەو خاتوونانەی کە ئەمساڵ لە زانکۆکانی کورستان و جیهان پلەی سەرکەوتنیان بەدەست هێنا

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-04-03

ئاوڕێک لە ژیان و خوێندنی ئەو خاتوونانەی ئەمساڵ لە زانکۆکانی کوردستان و جیهان پلەی باڵایان بەدەست هێنا

لە درێژەی: ژیان و خوێندنی ئەو خاتوونانەی کە ئەمساڵ لە زانکۆکانی کورستان و جیهان پلەی سەرکەوتنیان بەدەست هێنا

لە درێژەی:ژیان و خوێندنی ئەو خاتوونانەی کە ئەمساڵ لە زانکۆکانی کورستان و جیهان پلەی سەرکەوتنیان بەدەست هێنا

بەشداری کردنی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لە کۆنفڕانسی ساڵانەی ڕێکخراوەکانی ژنانی سوئێد ”Sveriges Kvinnoorganisationer”.

“پێک هێنانی شەوێکی کوردی بە بۆنەی جێژنی نەورۆز لە شاری ڤێسترۆس”

وقتی یک انسان، به یک ملت بدل شد

بەڕێوەچوونی جەژنی نەورۆز لە ئۆسلۆ لە دوو شوێنی جیاواز

یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سویس بەشداریی ڕێوڕەسمی نەورۆز دەکەن

کوردانی ئۆرێبروو بە داگیرساندنی ئاوری نەورۆز پێشوازیان لە ساڵی تازە کرد

بەڕێوەچوونی فیستیڤاڵی نەورۆزی لە وڵاتی فینلاند

یەکگرتنەوەی دێموکرات و پرسی ژنان

  • ئاسۆ مینبەری
  • بڵاوکردنەوە: 2022-09-10
  • 20:25

لە پاش ساڵی ١٣٨٥ی هەتاوییەوە کە دابڕان کەوتە نێو ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات و ئەم دوو حیزبە بە دوو ناوی جیاوازەوە درێژەیان بە خەبات و تێکۆشانی خۆیان دژ بە کۆماری ئیسلامی دا، تاکوو ئەمڕۆ کە بە خۆشحاڵییەوە پاش نزیک بە ١٦ ساڵ دابڕان، ڕیزکانی حیزبی دێموکرات وەسەریەک کەوتوونەتەوە و ئێستا لەژێر ناوێک و لە قەبارەی حیزبێکدا درێژە بە خەبات و تێکۆشانی خۆیان دەدەن، پرسی ژنان هەمیشە یەکێک لە پرسە گرینگەکان بووە کە لەلایەن هەر دوو لایەنی حیزبی دێموکراتەوە بایەخی تایبەتیی پێ دراوە.

حیزبی دێموکرات وەکوو حیزبێکی مۆدێڕن و خاوەن پێگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەمیشە بەرانبەر بە پرسە جیاوازەکانی کۆمەڵگە و هەروەها چین و توێژەکانی پێکهێنەری ئەم جوغرافیایە خۆی بە بەرپرسیار زانیوە، ئەم بابەتەش لە ڕاستیدا سەرچاوەگرتوو لەو ڕاستییەیە کە حیزبی دێموکرات، حیزبێکی هەڵقوڵاو لە هەناوی خەڵكی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ویست و داخوازییەکانی ئەوانە.

ناکرێ حیزبێک سەرچاوەگرتوو لە کۆمەڵگەیەکی دیاریکراو و جەماوەری ئەو کۆمەڵگەیە بێت، بەڵام ویست و داخوازی و پێویستییەکانی لەلا گرینگ نەبێ، هەر ئەم ڕاستییەشە کە حیزبی دێموکراتی کردووەتە حیزبی خۆشەویستی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان. هەر لەم سۆنگەیەوە، حیزبی دێموکرات بە درێژایی ٧٧ ساڵ خەباتی بێوچانی خۆی لەپێناو دەستەبەرکردنی ئازادی بۆ خەڵکی کوردستان و بەتایبەتیش توێژی ژنان، لە هیچ هەوڵ و تێکۆشانێک درێغی نەکردوە. هەر لە کۆماری کوردستانەوە بگرە تاکوو ئەمڕۆ کە حیزبی دێموکرات لە تێکۆشانی نەتەوەیی خۆی بەردەوامە، ژنان توانیویانە باشترین ڕۆڵ و گرینگترین ئەرکیان لەئەستۆ بێ، زۆر جار بینیومانە کە نەتەنیا شان بە شانی پیاوان، بەڵکوو زۆر بەهێزتر و بوێرانەتر لەوان ئەرکی پێشەنگایەتیی خەباتیان لەئەستۆ بووە، قوربانییان داوە، ئازاری دووری و غەریبی و بێکەسییان چێشتوە، بەڵام گەیشتن بە ئامانجە پیرۆزەکەیان، بووەتە هەوێنی گرینگی بەردەوامییان لەم ڕێبازەدا.

ئێستا کە ٧٧ ساڵ بە سەر دامەزرانی حیزبی دێموکراتدا تێدەپەڕێ و ڕیزەکانی حیزبیش یەکیان گرتۆتەوە و بەرنامەی داهاتووی ئەم حیزبەش لەسەر بنەمای بەردەوامیدان بە خەبات و تێکۆشان بۆ بەرەنگاربوونەوەی جیددیتر لەگەڵ ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانە، نابێ لەبیرمان بچێ کە ژنان چۆن دەتوانن لە سەرکەوتنی پرۆسەی خەبات دژ بە داگیرکەردا ڕۆڵی ئەرێنی و کاریگەر بگێڕن.

گرینگیدانی حیزبی دێموکرات بە ژنان وەکوو نیوەی کۆمەڵگەی کوردستان و هەروەها پرس و بابەتەکانی پێوەندیدار بەم توێژە ڕەنگە لە هەندێ بوارەوە جێگای ڕەخنە و سەرنجی ورد بن، بەڵام بێگومان خاڵە بەهێزکانیش ئەوەندە هەن کە بتوانرێ گەشبینانە لە ڕاستای هەوڵ و هەنگاوەکان بۆ بەرەپێشبردن و پێشخستنی پرسەکانی ژنان چاوی لێ بکرێ.

ژنان لە چوارچێوەی ئەم قەبارە سیاسییەدا جیا لەوەی کە دەرفەتیان پێ دراوە تاکوو خۆیان ببیننەوە، بە بەردەوامی هان دراون کە ئەرک وەئەستۆ بگرن، پشتگیری کراون تاکوو هەنگاوی ئەرێنی لەپێناو گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆیان وەکوو ژنان و ئامانجی گەورەتر واتە دوورەدیمەنی ڕزگاریی نەتەوەکەیان هەڵبگرن و بتوانن بە کردەوە هەست بە گرینگی هەبوونی خۆیان بکەن، کە ئەم ڕاستییە لە ڕێژەی بەشداریی ژنان لە ئاستی ڕێبەریی حیزبی دێموکرات و بەگشتی لە ئۆرگانیزاسیۆنی حیزبدا بەڕوونی بەدی دەکرێت. ئەم هەبوون و تێکۆشانە ڕێک خاڵی بەرانبەری پێناسەی کۆماری ئیسلامی لە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕیی کوردستان و بەشداریی ژنانە کە بە درێژایی هەموو ئەم ساڵانە، هەوڵی داوە تووشی لاوازیی بکات و بە سەرکوتی هێزی ژنان، کۆمەڵگا بەرەو هەڵدێرێکی نالەبار ببا.

لە ڕاستیدا پرسی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان ئەگەرچی هەواڵێکی زۆر ناخۆش بۆ کۆماری ئیسلامییە و بەگشتی بووە هۆی ناهومێدبوونی ڕێژیم لە گەیشتن بە ئامانجەکانی، بێگومان بە پێچەوانەوە بەتایبەت بۆ توێژی ژنان جێگای هیوایە.

یەکگرتنەوە، دەرفەتێکی نوێیە بۆ ئەو ژنانەی کە لە چوارچێوەی ئەم حیزبەدا، قۆڵی هیممەتیان لێ هەڵماڵیوە و تێدەکۆشن تاکوو سەرەڕای دابینکردنی مافەکانی خۆیان وەکوو ژن، لە چارەنووس و داهاتووی سیاسیی نیشتمانەکەشیاندا کاریگەرییان هەبێ.

ژنان لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتدا لە ڕیزی پێشەوەی خەباتەکەدان و بێگومان کەڵک‌وەرگرتن لە هێز و توانایی و لێهاتووییەکانیان لە چوارچێوەی ئەم حیزبەدا ئەتوانێ زۆر گرینگ بێ.

بەرنامەی حیزبی دێموکرات و ئەو دوورەدیمەنەی کە بۆ بونیاتنانەوەی ئەم نیشتمانە لەم حیزبەدا پێناسەی بۆ کراوە، پێویستی بە هەموو هێز و پۆتانسیێل و توانای خەڵکی کوردستان هەیە، لەم نێوەشدا ژنان ئەرکی قورسیان لە سەر شانە، چونکە بەپێچەوانەی هەموو چین و توێژەکانی دیکەی کۆمەڵگەی کوردستان هاوکات چەندین ئەرکی دیکەیان لەسەر شانە کە دەبێ هاوتەریب خەبات بۆ جێبەجێکردنیان بکەن؛ بۆیە پێویستە ژنان و بەتایبەت ئەوانەی کە لە ڕیزەکانی شۆڕشدان، زیاتر هەست بە بەرپرسایەتی و پێشەنگایەتی بکەن و یەکگرتنەوەی ڕێزەکانی حیزب بکەنە دەرفەتێکی نوێ بۆ هەستانەوەیەکی دووبارە بۆ گەیشتن بە ئامانجە گەورەکە.

بابەتی هاوشێوە

پیرۆزبایی ناوەندی ڕێکخراوە مەدەنییەکان بە بۆنەی ٨٣ ساڵەی دامەزرانی یەکیەتیی لاوان

2026-04-10

ئاوڕێک لە ژیان و خوێندنی ئەو خاتوونانەی ئەمساڵ لە زانکۆکانی کوردستان و جیهان پلەی باڵایان بەدەست هێنا

2026-04-03

لە درێژەی: ژیان و خوێندنی ئەو خاتوونانەی کە ئەمساڵ لە زانکۆکانی کورستان و جیهان پلەی سەرکەوتنیان بەدەست هێنا

2026-04-03

لە درێژەی:ژیان و خوێندنی ئەو خاتوونانەی کە ئەمساڵ لە زانکۆکانی کورستان و جیهان پلەی سەرکەوتنیان بەدەست هێنا

2026-04-03

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی