Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕێوڕەسمێکی بەبۆنەی ٢ی ڕەشەمە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی بەڕێوە برد

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2026-02-21
  • 08:28

دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ١ی ڕەشەمە، ڕێوڕەسمێکی تایبەت بەبۆنەی ٢ی ڕەشەمە، ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی و کۆتاییهاتنی خولی یەکەمی فێرگەی زمانی کوردی (زارا) لە یەکێک لە بنەکەکانی حیزبی دێموکرات لەلایەن یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بەڕێوە چوو.

ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوەیی “ئەی ڕەقیب” لەلایەن کۆڕی سروودی منداڵانی ناوەندی نێرگز و ڕاگرتنی ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد.

دواتر، پێشکەشکاری ڕێوڕەسم دڵنیا حاجی‌خزری بە خوێندنەوەی شێعرێک باسی لە گرینگیی زمانی دایکی و پاراستنی زمان و ناسنامە و کولتووری نەتەوەیی کرد.

لە بڕگەی دواتردا، شەهێن حوسێنی، جێگری سکرتێری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەرپرسی بەشی پەروەردە، پەیامێکی بەبۆنەی ڕۆژی زمانی دایکی و دامەزراندنی فێرگەی زمانی کوردی پێشکەش کرد.

ناوبراو باسی دامەزراندنی فێرگەی زمانی کوردی “زارا” کرد و ڕوونی کردەوە کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، خوێندن و فێرکردن بە زمانی دایکی قەدەغەیە و زمانەکەمان چەندە لەژێر گوشاردایە.

لەو پەیوەندییەدا، باسی لە چیرۆکی زارا محەممەدی کرد کە چۆن زیندانی کرا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زیندان بۆی بووە قوتابخانە و بە گوێچکەی گەلدا وانەی زمانی کوردی چرپاند. بە هۆی ئەم تێکۆشانە و بۆ ڕێزگرتن لەو خۆڕاگرییە، بەشی پەروەردەی یەکیەتیی ژنان، فێرگەیەکی زمانی کوردیی بە ناوی «زارا» دامەزراند.

هەروەها دواتر، سرودی “کوردم، زمانم کوردییە” لەلایەن کۆڕی هونەریی ناوەندی نێرگزەوە پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.

لە بڕگەیەکی دیکەدا، سکرتێری ڕێکخراو، خاتوو شنە دروودگەر، لەوحی ڕێزلێنانی پێشکەش بە مامۆستایانی فێرگەی زارا، مامۆستا جەماڵ فەتحی و مامۆستا جیهان بێتووشی کرد.

هەروەها، لەلایەن مامۆستا جیهان بێتووشی، خوشکە خەج مەعزووری، گەلاوێژ پەیڕەوان و سمایل شەرەفییەوە خەڵاتی ٢٥ کەس لە قوتابییان پێشکەش کرا کە سەرکەوتووانە خولی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردییان تێپەڕاندبوو.

لە نێوان خوێندەوارەکاندا، مەندانە بیتار، دڵنیا حاجی خزری، سەیران تەها یونسلوویی و سوهەیلا بایزیدی‌نژاد بە یەکەم تا سێهەم دەرچوون و لەلایەن مامۆستا جەماڵ فەتحییەوە لەوحی ڕێزلێنانیان پێشکەش کرا.

هەروەها، لەوحی ڕێزلێنان لەلایەن خاتوو شەهێن حوسێنی و خاتوو مەهتاب خزرییەوە پێشکەشی فێرخوازان کرا.

لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا، لەوحی ڕێزلێنان لەلایەن کاک محەممەدئەمین کەریمی پێشکەشی منداڵانی کۆڕی هونەریی منداڵانی نێرگز کرا.

بابەتی هاوشێوە

یکی از اعضای اتحادیە زنان بە عنوان یک روزنامەنگار کورد در تبعید، بە «گلوبال مدیا فروم ۲۰۲۶ دویچه‌وله» دعوت شد

2026-06-07

ئەندامێکی یەکیەتیی ژنان وەک ڕۆژنامەنووسێکی کوردی تاراوگە، بۆ «کۆڕبەندی جیهانیی میدیای ٢٠٢٦»-ی دویچە ولە بانگهێشت کرا

2026-06-07

بەشداری یەکیەتیی ژنان لە سێمینارێک بە بۆنەی ڕۆژی دامەزراندنی پارتی ئازادی کوردستان، لە شاری بۆخۆم (ئاڵمان)

2026-05-31

دیدار نماینده «اتحادیه زنان» با مسئولان «حزب سوسیال دموکرات آلمان»

2026-05-19
کاروچالاکی

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-06-07
کۆمەڵایەتی

ئازاردانی جەستەیی منداڵ و دەرئەنجامەکانی لە تەمەنی گەورەساڵیدا لە سۆنگەی دەروونی و دوروونشیکاریدا

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-06-06
ئاڵمان

بەشداری یەکیەتیی ژنان لە سێمینارێک بە بۆنەی ڕۆژی دامەزراندنی پارتی ئازادی کوردستان، لە شاری بۆخۆم (ئاڵمان)

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-05-31

ئازاردانی جەستەیی منداڵ و دەرئەنجامەکانی لە تەمەنی گەورەساڵیدا لە سۆنگەی دەروونی و دوروونشیکاریدا

بەشداری یەکیەتیی ژنان لە سێمینارێک بە بۆنەی ڕۆژی دامەزراندنی پارتی ئازادی کوردستان، لە شاری بۆخۆم (ئاڵمان)

قطعی اینترنت؛ جنگ جمهوری اسلامی علیه آزادی و استقلال جامعه، مخصوصا زنان

دیدار نماینده «اتحادیه زنان» با مسئولان «حزب سوسیال دموکرات آلمان»

دیداری نوێنەری یەکیەتیی ژنان لەگەڵ بەرپرسانی پارتی سوسیال دێموکراتی ئاڵمان

برگزاری تظاهرات اعتراضی توسط اتحادیه زنان دموکرات کوردستان ایران در آلمان

بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانێک لە لایەن ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە ئاڵمان

زنان پیشمرگ؛ مبارزه در دو جبهه هویت ملی و برابری جنسیتی

بوردو میزبان نشست مهم دیاسپورای کورد؛ تأکید بر نقش زنان در آینده سیاسی کوردها

بەشداری نوێنەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆنفراسێکی دیاسپۆرای کوردی فەرانسە لە شاری بۆردۆ

یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕێوڕەسمێکی بەبۆنەی ٢ی ڕەشەمە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی بەڕێوە برد

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2026-02-21
  • 08:28

دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ١ی ڕەشەمە، ڕێوڕەسمێکی تایبەت بەبۆنەی ٢ی ڕەشەمە، ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی و کۆتاییهاتنی خولی یەکەمی فێرگەی زمانی کوردی (زارا) لە یەکێک لە بنەکەکانی حیزبی دێموکرات لەلایەن یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بەڕێوە چوو.

ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوەیی “ئەی ڕەقیب” لەلایەن کۆڕی سروودی منداڵانی ناوەندی نێرگز و ڕاگرتنی ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد.

دواتر، پێشکەشکاری ڕێوڕەسم دڵنیا حاجی‌خزری بە خوێندنەوەی شێعرێک باسی لە گرینگیی زمانی دایکی و پاراستنی زمان و ناسنامە و کولتووری نەتەوەیی کرد.

لە بڕگەی دواتردا، شەهێن حوسێنی، جێگری سکرتێری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەرپرسی بەشی پەروەردە، پەیامێکی بەبۆنەی ڕۆژی زمانی دایکی و دامەزراندنی فێرگەی زمانی کوردی پێشکەش کرد.

ناوبراو باسی دامەزراندنی فێرگەی زمانی کوردی “زارا” کرد و ڕوونی کردەوە کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، خوێندن و فێرکردن بە زمانی دایکی قەدەغەیە و زمانەکەمان چەندە لەژێر گوشاردایە.

لەو پەیوەندییەدا، باسی لە چیرۆکی زارا محەممەدی کرد کە چۆن زیندانی کرا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زیندان بۆی بووە قوتابخانە و بە گوێچکەی گەلدا وانەی زمانی کوردی چرپاند. بە هۆی ئەم تێکۆشانە و بۆ ڕێزگرتن لەو خۆڕاگرییە، بەشی پەروەردەی یەکیەتیی ژنان، فێرگەیەکی زمانی کوردیی بە ناوی «زارا» دامەزراند.

هەروەها دواتر، سرودی “کوردم، زمانم کوردییە” لەلایەن کۆڕی هونەریی ناوەندی نێرگزەوە پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.

لە بڕگەیەکی دیکەدا، سکرتێری ڕێکخراو، خاتوو شنە دروودگەر، لەوحی ڕێزلێنانی پێشکەش بە مامۆستایانی فێرگەی زارا، مامۆستا جەماڵ فەتحی و مامۆستا جیهان بێتووشی کرد.

هەروەها، لەلایەن مامۆستا جیهان بێتووشی، خوشکە خەج مەعزووری، گەلاوێژ پەیڕەوان و سمایل شەرەفییەوە خەڵاتی ٢٥ کەس لە قوتابییان پێشکەش کرا کە سەرکەوتووانە خولی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردییان تێپەڕاندبوو.

لە نێوان خوێندەوارەکاندا، مەندانە بیتار، دڵنیا حاجی خزری، سەیران تەها یونسلوویی و سوهەیلا بایزیدی‌نژاد بە یەکەم تا سێهەم دەرچوون و لەلایەن مامۆستا جەماڵ فەتحییەوە لەوحی ڕێزلێنانیان پێشکەش کرا.

هەروەها، لەوحی ڕێزلێنان لەلایەن خاتوو شەهێن حوسێنی و خاتوو مەهتاب خزرییەوە پێشکەشی فێرخوازان کرا.

لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا، لەوحی ڕێزلێنان لەلایەن کاک محەممەدئەمین کەریمی پێشکەشی منداڵانی کۆڕی هونەریی منداڵانی نێرگز کرا.

بابەتی هاوشێوە

یکی از اعضای اتحادیە زنان بە عنوان یک روزنامەنگار کورد در تبعید، بە «گلوبال مدیا فروم ۲۰۲۶ دویچه‌وله» دعوت شد

2026-06-07

ئەندامێکی یەکیەتیی ژنان وەک ڕۆژنامەنووسێکی کوردی تاراوگە، بۆ «کۆڕبەندی جیهانیی میدیای ٢٠٢٦»-ی دویچە ولە بانگهێشت کرا

2026-06-07

بەشداری یەکیەتیی ژنان لە سێمینارێک بە بۆنەی ڕۆژی دامەزراندنی پارتی ئازادی کوردستان، لە شاری بۆخۆم (ئاڵمان)

2026-05-31

دیدار نماینده «اتحادیه زنان» با مسئولان «حزب سوسیال دموکرات آلمان»

2026-05-19

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی