لە چوارچێوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ ناساندنی دۆزی کورد بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆبوونەوەی «هاوپەیمانیی پێشکەوتنخواز» لە شاری بارسێلۆنا بەشداریی کرد.
ئەم کۆبوونەوەیە کە لە ڕۆژانی ١٧ و ١٨ی ئاپریلی ٢٠٢٦ بەڕێوەچوو، خاتوو بێگەرد عەلیپوور وەک نوێنەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە یاوەریی شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرۆکایەتیی مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزب، تێیدا ئامادە بوون.
ئامانجی سەرەکیی ئەم بەشدارییە، دروستکردنی پەیوەندیی سیاسی لەگەڵ پارت و کەسایەتییە جیهانییەکان و گەیاندنی دەنگی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو.
لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەدا، نوێنەری یەکیەتیی ژنانی دێموکرات نیگەرانییەکانی خۆی سەبارەت بە بارودۆخی دژواری نیشتەجێبووانی کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکرات و هەڕەشە بەردەوامەکان لەسەر گیانیان خستەڕوو. هاوکات بە تێروتەسەلی باسی لە دۆخی ژنان و منداڵانی کورد کرا . ناساندنی دۆزی کورد بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆبوونەوەی «هاوپەیمانیی پێشکەوتنخواز» لە شاری بارسێلۆنا بەشداریی کرد.
ئەم کۆبوونەوەیە کە لە ڕۆژانی ١٧ و ١٨ی ئاپریلی ٢٠٢٦ بەڕێوەچوو، خاتوو بێگەرد عەلیپوور وەک نوێنەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە یاوەریی شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرۆکایەتیی مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزب، تێیدا ئامادە بوون.
ئامانجی سەرەکیی ئەم بەشدارییە، دروستکردنی پەیوەندیی سیاسی لەگەڵ پارت و کەسایەتییە جیهانییەکان و گەیاندنی دەنگی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو.
لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەدا، نوێنەری یەکیەتیی ژنانی دێموکرات نیگەرانییەکانی خۆی سەبارەت بە بارودۆخی دژواری نیشتەجێبووانی کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکرات و هەڕەشە بەردەوامەکان لەسەر گیانیان خستەڕوو. هاوکات بە تێروتەسەلی باسی لە دۆخی ژنان و منداڵانی کورد کرد و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد پشتیوانیی کردەیی خۆیان بۆ پاراستنی ژیانی مەدەنییەکان دەرببڕن.
لەم قۆناغەدا کە ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سەنگەری پێشەوەی خەباتی ئازادیخوازیدان، بەشداریی ڕاستەوخۆیان لە ڕووداوە جیهانییەکان بایەخێکی ستراتیژیی هەیە. لەم پێناوەشدا، پێویستیی پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕێکخراوی «ئینتێرناشناڵ سۆسیالیست» بە گرنگ وەسف کرا، تاوەکو پشتیوانیی نێودەوڵەتی بۆ خەباتی ژنان و مسۆگەرکردنی مافەکانیان لە داهاتووی ئێراندا بەهێزتر بکرێت.
“هاوپەیمانیی پێشکەوتنخواز» بزووتنەوەیەکی جیهانیی پارتە سۆسیال دێموکرات و پێشکەوتنخوازەکانە کە ئامانجیان بەرەوپێشبردنی دێموکراسی، دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و مافەکانی مرۆڤە. بەشداریی شاندی کوردی لەم کۆبوونەوەیەدا هەوڵێکە بۆ گەیاندنی پرسی کورد بە ناوەندەکانی بڕیاردانی نێودەوڵەتی.




