بازدان بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

یەکیەتیی ژنان لەوحی بیست ساڵ ئەندامبوون لە ڕێکخراوەکەیانی دا بە ژمارەیەک ژنی تێکۆشەر

٣٧
یەکیەتیی ژنان لەوحی بیست ساڵ ئەندامبوون لە ڕێکخراوەکەیانی دا بە ژمارەیەک ژنی تێکۆشەر
هەواڵ‹یەکیەتیی ژنان لەوحی بیست ساڵ ئەندامبوون لە ڕێکخراوەکەیانی دا بە ژمارەیەک ژنی تێکۆشەر

ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی 19ی خەرمانانی 2726ی کوردی، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا، یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێزانینی خۆی بۆ ژمارەیەک لەو خاتوونە تێکۆشەرانە دەربڕی کە ماوەی زیاتر لە دوو دەیەیە بەردەوام و بێوچان لە ڕیزەکانی ئەو ڕێکخراوەیەدا خزمەت دەکەن.
ئەم ڕێوڕەسمە کە بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی ماندووبوون و بەشدارییە کاراکانیان لە بزووتنەوەی ژناندا ڕێکخرابوو، تێیدا لەوحی ڕێزلێنان پێشکەش بەو خاتوونانە کرا.

بەرپرسانی یەکیەتیی ژنان لە کاتی بەخشینی خەڵاتەکاندا، ئاماژەیان بە ڕۆڵی گرنگی ئەو ژنانە کرد لە پێشخستنی ئامانجەکانی ڕێکخراوەکە، تەمەنێکی زۆریان لە پێناوی هۆشیارکردنەوە و داکۆکیکردن لە مافەکانی ژناندا تەرخان کردووە. ئەوان جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەم ڕێزلێنانە تەنیا پاداشتێکی کەمە بۆ هەوڵە بێوچان و بەردەوامەکانی ئەو ژنانە، کە بوونەتە هێمای خۆڕاگری و تێکۆشان لەنێو ڕیزەکانی یەکیەتیی ژناندا.

وێنە و میدیای بابەت

وێنەکان خۆکار دەگۆڕدرێن؛ بە تیرەکانیش دەتوانیت بە دەستی بگۆڕیت.

8
٠١ / ٠٨