Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

۸۰ساڵ خه‌بات

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2025-08-14
  • 06:56

نارین ڕەسووڵ نەژاد

لە ڕۆژی ٢٥ی گەلاوێژ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ٨٠ساڵەی دامەزرانی جێژن دەگرێ.
٨٠ساڵ لەمەوبەر قازی محەممەد لەسەر بناغەی نۆرم و بەهاکانی كۆمەڵەی ژیانەوەی كوردستان(ژ.ك)، حیزبی دێموکراتی کوردستانی دامەزراند. بە ڕێبەرایەتیی قازی محەممەد كەمتر لە ٦مانگ دوای دامەزرانی حیزبی دێموکرات یەكەم دەسەڵاتی نەتەوەیی مۆدێڕنی كوردی لە چوارچرای شاری مەهاباد ڕاگەیەندرا. قازی محەممەد وەكو سەرۆك‌كۆماری كوردستان بە شێوەی یاسایی دەسەڵاتداریی کۆماری پێسپێردرا. پێكهاتنی كۆماری كوردستان ڕووداوێكی نەتەوەیی و سیاسی ئەوەندە گەورە بوو كە هەتا ئێستاش شوێنەوارێكی قوڵی لەسەر ناسیونالیزمی كورد و بزووتنەوەی ئازادیخوازیی كورد بەجێ هێشت. حیزبی دێموكرات چەند ساڵ لەدوای سەركەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران دەسەڵاتی  بەڕێوەبردنی بەشێكی بەرچاو لە خاكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانی بەدەستەوە بوو.حیزبی دێموكرات لە ٨٠ساڵ خەبات و تێكۆشانی دا، هەوڵی بەدیهێنانی ئازادی و ئیدارەدانی دێموکراتیکی ڕۆژهەڵاتی كوردستانی داوە و شەهیدی زۆری لە پێناو بەدیهێنانی ئازادیی گەلەكەی داوە، حیزبی دێموكرات كۆنترین حیزبی کوردستانی ئێرانە و مێژوویەكی خاوێن و تەژی لە خزمەت بەدور لە پەڵە و هەڵەی نەبەخشراوی هەیە؛ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران هەمووكات هەوڵی بەدەستهێنانی مافە ڕەواكانی گەلی كوردی داوە و ڕزگاریی خەڵکی كوردستان لە بندەستی ڕێژیمی سەرەرۆ و  دیكتاتۆڕ لە ئێران ئامانجی سەرەکی بووە.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران٨٠ساڵە لە مەیدان ماوەتەوە و بە شەكاوە ڕاگرتنی ئاڵای كوردستان  لە پێناوی مافە ڕەواكانی گەلی كورد چەند ڕێبەری مەزنی شەهید كراون؛ بەڵام كۆڵی نەداوە بەڵكوو بەرەو سەركەوتنی زیاتر ڕۆیشتووە و بەردەوام بووە لە خەبات. لەدوای لەسێدارەدانی پێشەوا قازی محەممەد، حیزبی دێموكرات هەر بەدەوام بوو لە خەبات و تێكۆشان و كاك ئەحمەد تۆفیق دوای لەسێدارە دانی پێشەوای مەزن بوو بە سەركردەی حیزبی دێموكرات و دوای كاك ئەحمەد تۆفیق، شەهید دوكتور قاسملوو بو بە سکرتێری گشتیی حیزبی دێموكرات و بەداخەوە دوای تیڕۆركرانی،  شەهید دوكتور سادقی شەڕەفكەندی بو بە سکرتێری گشتی و نەیهێشت حیزبی دێموكرات شكەست بە خۆیەوە ببینێ. حیزبی دێموكرات هەمووكات  پشتیوانی لە خەباتی نەتەوەیی و دیاریكردنی مافی چارەنووسی بۆ خەڵكی كوردستان وەک ئامانجی خۆی وێنا کردووە؛ ئەگەرچی حیزبی دێموكرات لە زۆربەی هەرە زۆری ساڵەكانی تەمەنی، تێكۆشانی ئازاد و قانوونی لێ قەدەغە كراوە، بەڵام ڕێبەری و كادری سەرەكی بەڕێوەبەری حیزب لە شاخ و شار ئەركی خۆیان بەڕێوە بردووە و هەمووكات هەولی داوە پەیوەندیی دۆستانەی لەگەڵ حیزب و ڕێكخراوە سیاسییەكانی ئێران و کوردستان هەبێ.

بابەتی هاوشێوە

پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبوۆنەی تاڵیادی ۱۷ی خەرمانان، شەهید بوونی ۱٦ کادر و پێشمەرگە و ڕێبەری و دوو سکرتێری ڕکخراوەکەمان

2026-09-07

لە مەرگی ژیناوە تا مەرگی هانا و ئاتووسا و نیلوفەر و لەتیفە؛ چی بەسەر «ژن، ژیان، ئازادی» هاتووە؟

2026-09-06

ژنانی جیهان؛ قوربانییەکانی بێدەسەڵاتی و توندوتیژی

2026-09-05

از هامبورگ تا ایران؛ صدای ما علیه اعدام و برای آزادی

2026-09-05
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبوۆنەی تاڵیادی ۱۷ی خەرمانان، شەهید بوونی ۱٦ کادر و پێشمەرگە و ڕێبەری و دوو سکرتێری ڕکخراوەکەمان

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-09-07
کۆمەڵایەتی

بەشداریی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ کۆمیتەی ئەڵمانیا لە کۆڕی گفتوگۆی شاری مونستەر

هانا؛ قوربانییەکی دیکەی سیستەمی پیاوسالاری

ژینا؛ دختر کوردستان، صدای زن، زندگی، آزادی

بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان له شاری هامبۆرگی وڵاتی ئاڵمان

بەڕێوەچوونی یادی ۲٥ی گەلاوێژ لە شاری ڤێسترۆس!

گزارش ماهانه وضعیت حقوق بشری زنان در کوردستان ایران – کومیته حقوق بشری اتحادیه زنان دموکرات کوردستان ایران

ڕاپۆرتی مانگانەی پێشێلکاری مافەکانی ژنان لە کوردستانی ئێران

۸۰ساڵ خه‌بات

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2025-08-14
  • 06:56

نارین ڕەسووڵ نەژاد

لە ڕۆژی ٢٥ی گەلاوێژ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ٨٠ساڵەی دامەزرانی جێژن دەگرێ.
٨٠ساڵ لەمەوبەر قازی محەممەد لەسەر بناغەی نۆرم و بەهاکانی كۆمەڵەی ژیانەوەی كوردستان(ژ.ك)، حیزبی دێموکراتی کوردستانی دامەزراند. بە ڕێبەرایەتیی قازی محەممەد كەمتر لە ٦مانگ دوای دامەزرانی حیزبی دێموکرات یەكەم دەسەڵاتی نەتەوەیی مۆدێڕنی كوردی لە چوارچرای شاری مەهاباد ڕاگەیەندرا. قازی محەممەد وەكو سەرۆك‌كۆماری كوردستان بە شێوەی یاسایی دەسەڵاتداریی کۆماری پێسپێردرا. پێكهاتنی كۆماری كوردستان ڕووداوێكی نەتەوەیی و سیاسی ئەوەندە گەورە بوو كە هەتا ئێستاش شوێنەوارێكی قوڵی لەسەر ناسیونالیزمی كورد و بزووتنەوەی ئازادیخوازیی كورد بەجێ هێشت. حیزبی دێموكرات چەند ساڵ لەدوای سەركەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران دەسەڵاتی  بەڕێوەبردنی بەشێكی بەرچاو لە خاكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانی بەدەستەوە بوو.حیزبی دێموكرات لە ٨٠ساڵ خەبات و تێكۆشانی دا، هەوڵی بەدیهێنانی ئازادی و ئیدارەدانی دێموکراتیکی ڕۆژهەڵاتی كوردستانی داوە و شەهیدی زۆری لە پێناو بەدیهێنانی ئازادیی گەلەكەی داوە، حیزبی دێموكرات كۆنترین حیزبی کوردستانی ئێرانە و مێژوویەكی خاوێن و تەژی لە خزمەت بەدور لە پەڵە و هەڵەی نەبەخشراوی هەیە؛ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران هەمووكات هەوڵی بەدەستهێنانی مافە ڕەواكانی گەلی كوردی داوە و ڕزگاریی خەڵکی كوردستان لە بندەستی ڕێژیمی سەرەرۆ و  دیكتاتۆڕ لە ئێران ئامانجی سەرەکی بووە.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران٨٠ساڵە لە مەیدان ماوەتەوە و بە شەكاوە ڕاگرتنی ئاڵای كوردستان  لە پێناوی مافە ڕەواكانی گەلی كورد چەند ڕێبەری مەزنی شەهید كراون؛ بەڵام كۆڵی نەداوە بەڵكوو بەرەو سەركەوتنی زیاتر ڕۆیشتووە و بەردەوام بووە لە خەبات. لەدوای لەسێدارەدانی پێشەوا قازی محەممەد، حیزبی دێموكرات هەر بەدەوام بوو لە خەبات و تێكۆشان و كاك ئەحمەد تۆفیق دوای لەسێدارە دانی پێشەوای مەزن بوو بە سەركردەی حیزبی دێموكرات و دوای كاك ئەحمەد تۆفیق، شەهید دوكتور قاسملوو بو بە سکرتێری گشتیی حیزبی دێموكرات و بەداخەوە دوای تیڕۆركرانی،  شەهید دوكتور سادقی شەڕەفكەندی بو بە سکرتێری گشتی و نەیهێشت حیزبی دێموكرات شكەست بە خۆیەوە ببینێ. حیزبی دێموكرات هەمووكات  پشتیوانی لە خەباتی نەتەوەیی و دیاریكردنی مافی چارەنووسی بۆ خەڵكی كوردستان وەک ئامانجی خۆی وێنا کردووە؛ ئەگەرچی حیزبی دێموكرات لە زۆربەی هەرە زۆری ساڵەكانی تەمەنی، تێكۆشانی ئازاد و قانوونی لێ قەدەغە كراوە، بەڵام ڕێبەری و كادری سەرەكی بەڕێوەبەری حیزب لە شاخ و شار ئەركی خۆیان بەڕێوە بردووە و هەمووكات هەولی داوە پەیوەندیی دۆستانەی لەگەڵ حیزب و ڕێكخراوە سیاسییەكانی ئێران و کوردستان هەبێ.

بابەتی هاوشێوە

پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبوۆنەی تاڵیادی ۱۷ی خەرمانان، شەهید بوونی ۱٦ کادر و پێشمەرگە و ڕێبەری و دوو سکرتێری ڕکخراوەکەمان

2026-09-07

لە مەرگی ژیناوە تا مەرگی هانا و ئاتووسا و نیلوفەر و لەتیفە؛ چی بەسەر «ژن، ژیان، ئازادی» هاتووە؟

2026-09-06

ژنانی جیهان؛ قوربانییەکانی بێدەسەڵاتی و توندوتیژی

2026-09-05

از هامبورگ تا ایران؛ صدای ما علیه اعدام و برای آزادی

2026-09-05

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی