ئێمە وەک یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پاڵپشتیی تەواوی خۆمان لە بانگەوازی حەوت حیزب و لایەنی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بە مەبەسەتی پشتیوانی لە هاووڵاتیانمان لە ناوچەکانی خوارووی کوردستان بڵاو کردووە و داوایان لە خەڵک و چین و توێژە جیاوازەکان و هەروەها ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووە، کە بۆ ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ مانگرتنێکی گشتی بەڕێوەبەرن، ڕادەگەیەنین.
بانگەوازەی حەوت حیزب و لایەنی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەم کاتەدا کە ڕێژیمی خوێنڕێژ و داگیرکەری کۆماری ئیسلامی دووبارە دەستی داوەتە تاوان و جینایەت لەدژی ڕۆڵەکانی نەتەوەکەمان هەنگاوێکی گرینگە، و هەر بۆیەش پێویستە کە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا پێشواز و پشتیوانی ئەم بانگەوازە بن.
یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
١٦ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی
٦ـی ژانویەی ٢٠٢٦ـی زایینی




