ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١١-٠٥-٢٠٢٥ بەشێکی زۆر لە ئەندامانی کۆمیتەی یەکیەتیی ژنان لە شاری ڤێسترۆس لە سەر بانگهێشتی کۆمەڵەی کوردی ئەو شارە بەشداریان لە کۆڕێکی تەندرووستی دا کرد.
بۆ ئەو مەبەستە و پێشکەش کردنی بابەت بانگهێشتی “دوکتور شەمس بورهان” پسپۆڕی بواری نەخۆشی گورچیلە لە نەخۆشخانەی کرۆلینسکا کرابوو.
بەڕێزیان بەوردی لە سەر نەخۆشی گورچیلە و مەترسی و پێشگیریەکانی و سەرەتای دەستپێکی گرفتەکانی ئەو نەخۆشیەی دوا و زانیاری بەکەڵکی پێشکەش بە بەشداربووان کرد.
جێگای ئاماژەیە دوای پێشکەشکردنی بابەت کات درا بە بەشداربووان تا پرسیاری خۆیان بکەن و دواتر دوکتور شەمس بورهان بەوردی وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە کە بوو بە جێگای ڕەزامەندی هەموو لایەک.
هەیئەتی بەشدار لەو کۆڕە خۆشحاڵی خۆیان بۆ بەڕێزانی کۆمەڵە کوردی و بانگهێشتنیان دەربڕی و سوپاسی کۆمەڵەی کوردیان کرد بۆ پێکهێنانی ئەو کوڕە.
یەکیەتیی ژنانی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران کۆمیتەی ڤێسترۆس
١١-٠٥-٢٠٢٥
