ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی ١٨ی بانەمەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی لە ساڵۆنی زەوێسپی کۆبوونەوەی مانگانەی تەشکیلاتی یەکییەتیی ژنان بە شێوازی وورۆکشۆپ و لە ژێر تەوەری (کەڵک وەرگرتن لە سۆشیاڵمیدیا و گرینگییەکەی لە ژیانی خەڵکی سەردەم و بەتایبەت ئەندامی حیزب) بەڕێوەچوو.
سەراتای کۆڕەکە بە ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد و دواتر کۆڕگێر نەسرین یوسفزادە (ئەندامی بەڕێوەبەری ڕێکخراو) باسێکی کورتی لەسەر گرینگی سوشیاڵمیدا و بەشداری لەو ئەپانەی کە کاری میدیایی دەکەن کرد، ئەو گوتی: “هەروەک دەزانین لە دنیای ئەمڕۆدا ڕۆڵ وپێگەی سۆشیاڵمیدیا گرینگی و تایبەتمەندی خۆی هەیە و دنیای پان و بەرینی مرۆڤایەتی بچووک کردۆتەوە و ئاستی هەواڵ و زانیارییەکان لە کەمترین ماوەی زەمەنیدا دەگاتە دەستی مرۆڤ، بۆیە دەبێ زۆر بە وریایی ئاگاداری هەڵسووکەوتی خۆمان بین و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەو پەڕی هەست بە بەرپرسیارییەتی مامەڵەی لەگەڵ بکەین”
لە بەشێکی دیکەی باسەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەرکی ئەندامانی حیزب لە کاتی بڵاوکردنەوەی هەواڵ و چالاکییەکان چییە و گوتی: “وەک ئەندامانی حیزب بەگشتیی و یەکیەتی ژنان بە تایبەتی ئەرکەکە بۆ ئێمەمانان قوورسترە و دەبێ مەسائیل و کێشەکانی پێوەندیدار بە حیزب و ڕێکخراوەکەمان، تا ئەو جێگایەی ڕێگەپێدراوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان باس و خواستی لە سەر بکرێت، بە نیسبەت لایەنەکانی دیکەی کوردستان، بەهیچ شێوەیەک نابێ دەخالەت لە کاروباریان دا بکەین وهەروەها لە دەربڕینی ڕاوبۆچوونی چەوت و نادرووست خۆمان ببوێرین و بێ لایەن بین و بە هیچ شێوەیەک نابێ وەپێش ڕووداو وپێشهاتەکان بکەوین و لەو بوارەدا چاوەڕێی بڕیار و ڕاسپاردەکانی حیزب بە گشتیی و ڕێکخراوەکەمان بین و ئوسوول و پڕەنسیپەکان بپارێزین” .
سیمینارەکە بە شێوازی وورۆکشۆپ بەڕێوەچوو هەر بۆیە هەرکام لە بەشداربوانی کۆڕەکە بە نۆرەی خۆیان بەشدارییان کرد و بە پێی بۆچوون و ئەزموونی خۆیان لەسەر بابەتەکە دوان و بۆچوونی خۆیان دەربڕی.
وێڕای سپاس
فریشتە مەجیدی ،سەرشانەی کۆمیتەی یەکیەتی ژنانی زەوەیە سپی
پێنجشەممە ،ڕێکەوتی ١٨ی بانەمەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی