ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی بانەمەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی
لە لایان بەپرسی بەشی تەشکیلات خاتوو تامان محەممەدی و ئێران ڕەشیدی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری و هاوکاری بەشی تەشکیلاتی ڕێکخراوەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران ، بە مەبەستی کاری تەشکیلاتی و کۆبوونەوە لەگەڵ هاوڕێیانی ئەوێ، سەردانی کۆمیتەی یەکیەتیی ژنان لە مەڵبەندی ٣ی حیزبی دێموکرات لە دێگەڵە کرا.
سەرەتا خاتوو نگین یوسفی ئەندامی کومیتەی یەکیەتیی ژنان لە ناوەندی ٣ی حیزب (دێگەڵە) بەخێر هاتنی میوانان و بەشداربووانی کرد دوایی چەند خولەک پێدەنگی ڕاگیرا بۆ ڕێز گرتن لە گیانی پاکی هەموو شەهیدانی کورد و کوردستان.
دوایی لە لایان خاتوو تامان محەممەدی دەستخۆشی و سپاس و پێزانین بۆ ئەو ماوەیە هاوڕێیان لە کومیتەی ژنان و ڕاسپاردنی ئەرکەکانی خۆیان بەجوانی و بەدڵسۆزانە و کاروچالاکیان کرد.
لە درێژی باسەکەیاندا ئاماژە بە ئەرک و ڕوڵی ژنان لە کاری ڕێکخراوەیدا و پێگەیاندنی خۆیان لە کاری سیاسی و کومەڵایەتیدا و باسێک لەسەر ئاڵوگوڕی بەشەکانی ڕێکخراوەدا و کارەکانیان هەرکام لەو بەشانەدا ئاماژە پێکرا.
دواتر خاتوو ئێران ڕەشیدی لەسەر کاری ڕێکخستنی بەشی تەشکیلاتی ناوخۆیی و ڕوحی هاوکاری ژنان لە کومیتەی ژنان و ڕوونکردنەوە لەسەر پەیوەندی کومیتەی ژنان لە مەڵبەندی سێ و لەگەڵ بەشەکانی دیکەی ڕێکخراوەیی یەکیەتیی ژنان لەسەر کاروچالاکیەکانیاندا باس کرد.
لە درێژی کۆبوونەوەکەدا هاوڕێیانی کومیتە و هەندێک لە ئەندامان ڕەخنە و پێشنیاریان هێنا بەر باس، دوایی لەلایان بەشی تەشکیلات وڵامی هاوڕێیان درایەوە.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا دوو هاوڕێ هەڵبژێردرا بەناوەکانی خاتوو بەهار قادری، خاتوو سەرگوڵ ئاغابەیگی هاوکاری بە خاتوو سۆعدا کاکە ڕەشی وەکوو بەرپرسی کومیتە لەسەرکارەکانیان لە کۆمیتەدا، لەدوایشدا سپاس و دەستخۆشی لە هاوکارانی پێشوو خەدیج خزرپوورو نگین یوسفی زەحمەت و ماندووبونیان وە هەروەها هاوکارانی نوێ کرا و بەهیوای سەڕکەووتنیان لە کار و ئەرکەکانیان.
بەشی تەشکیلاتی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران