ڕۆژی یەکشەممە ۱۲ی رەشەمە کوتایی دوو خۆلی فێرکاریی ڕێنووسی کوردی و خۆلی خەیانی جەلو بەرگی کوردی کوتایی پی هات و بڕوانامەیان پێشکەش کرا
سەرتا چەن ساتێک بۆ ڕێز گرتن لە گیانی پاکی شەهێدان سێمینارەکە دەستی پی کرد
سێمینارە لەلایەن جەماڵ فەتحی، لەژێر ناوی “زمان و جلوبەرگی کوردی دوو کۆڵەکەی شوناسی نەتەوەییی کورد” پێشکەش کرا.
لەسەر ئەم مژارە، جەماڵ فەتحی سەرەتا پێناسەیەکی کورتی لەسەر شوناس، زمان و جلوبەرگی خستە ڕوو، لەسەر شوناس ناوبراو وتی: شوناس چەمکێکە کە لەسەر چییەتی و کێیەتیی خۆم و ئەوی تر یان ئێمە و ئەوانی تر پێداگرە و دوو ڕەهەندی هەیە کە یەکیان لێکچوونە و ڕووی لە نێوخۆیە و یەکێکیان جیاوازییە و ڕووی لە دەرەوەیە. بەگشتی شوناس ڕیشەی لە جیاوازی و لێکچوونە.
لەسەر زمان، جەماڵ فەتحی باسی لەوە کرد کە پێناسەی زمان تۆزێ ئەستەمە چونکە چەندین پێناسەی جۆراوجۆر لەلایەن زانایانی فەلسەفە و زمانناسییەوە هاتووەتە ئاراوە، کە لەوانە “فردیناند سوسێر”، “نوام چامسکی”، “هایدیگر” و “هێردێر”ە کە بەرچاوترینیان پێناسەی هایدیگر و هێردێرە کە هایدیگر دەڵێت: “زمان، ماڵی بوونە” و هێردێریش باس لەوە دەکات کە، “هەر نەتەوەیەک بەو جۆرەی بیر دەکاتەوە کە دەدوێ و بە جۆرەی دەدوێ کە بیر دەکاتەوە”.
دواتر لەسەر جلوبەرگی ناوبراو وتی: جلوبەرگی هەر نەتەوەیەک و لەوانە جلوبەرگی کوردی جیا لە باری جوانیی ڕواڵەت باس لە پرۆسەی ژیانی مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتیی نەتەوەکان دەکات. لەسەر جلوبەرگ ئاماژەی بە دیاردەی گۆڕانکاری و گۆڕین لە شێوازی دوورینی جلوبەرگی کوردی کرد و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە گۆڕانەکان دەبێت لە ناخی کۆمەڵگاوە بێتە ئاراوە و دەبێت خۆمان لە چاولێکەری و لاساییکردنەوە بەدوور بگرین.
دواتر لە لاین بەڕێز شنەدروودگەڕ سکر تێری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کورستانی ئێران لەوحەی ڕێز لێنان درا بە ئەو مامۆستایانەی کە ماندونەناسانە ئەرکیان وەئەستۆ گرتەبوو بەڕێزان جەمال فەتحی و سەبا چووکەڵی
لە کۆتایدا لەلایەن بەڕێزان ئەندامانی بەڕێوەزەڕی ڕێکخراو لەوحی ڕێزلێنان درا بە بەشداربووانی خولەکانی فیربوونی زمانی دایکی و خەیاتی جەلو بەرگی ڕازاوەی کوردی






