بەشی تەشکیلاتی ڕێکخراوەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕۆژی سێشەممە، ١٤٠٤/٢/١٦ هەتاوی، لە بنکەی ڕێکخراوەکە کۆبوونەوەیەکی بەڕێوە برد بە ئامادەبوونی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی، بە مەبەستی ڕێزلێنان لە دوو هاوڕێ بە ناوەکانی سەید جەماڵ کەنکاش و شەهلا حاجی ڕەحیمی کە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا بەو پەڕی دڵسۆزی هاوکارییان کردووە لە دروستکردنی کارتی ئەندامێتی بۆ ڕێکخراوەکە هاوکار بوون. کۆبوونەوەیەک گیرا.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکە بە دانیشتنی دەستەی بەڕێوەبەری و میوانداریەکی خنجیلانە لە هاوڕێیانمان دەستی پێکرد و لە بڕگەی دواتردا خاتوو تامان محەممەدی، بەرپرسی بەشی تەشکیلات، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی هەردوو هاوڕێ کرد و دەستخۆشیی لێ کردن بۆ کاری دڵسۆزانەیان. هەروەها هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی هاوکاریی زیاتری بۆ خواستن. دواتر، خەڵاتەکان لە لایەن خاتوو تامان محەممەدی و خاتوو ئێران ڕەشیدی، لە بەشی تەشکیلات، پێشکەش بە بەڕێز سەید جەماڵ کەنکاش و خاتوو شەهلا حاجی ڕەحیمی کران.
ئەم چالاکییە نیشانەیەکە لە گرنگیی ڕێزلێنان لە هەوڵە دڵسۆزانەکانی ئەندامان و هاوکارانی ڕێکخراو و پتەوکردنی هەماهەنگی لە نێو ڕێکخراوەی یەکیەتیی ژنان بۆ بەرەوپێشبردنی ئامانجەکانیان.



