ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٧-٥-٢٠٢٥ بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی یەکیەتی ژنانی دێموکڕات بەشداریان لە کۆڕێک دا کرد کە بۆ ڕێز گرتن لە تێکۆشەری دێرین بەڕێز کاک ئەمیری قازی پێک هاتبوو.
لەو کۆڕە دا کاک ئەمیر قازی بیرەوەریەکانی لە چەند قۆناغی ژیانی خۆیدا بۆ بەشداران باس کرد.
بەڕێز قازی لە سەرەتای گێرانەوەی بیرەوەریەکانی دا باسی لە نەخش و ڕۆڵی بنەماڵەی خۆی کرد و ئاماژەی بەوە دا کە چۆن کوردپەروەری و نیشتمان دۆستی بنەماڵەکەی کاریگەریان لە سەر ژیانی سیاسی کاک ئەمیر هەبووە و ئەویان وەک کەسێکی نەتەوەی و وەفادار بە کورد و ئازادیخواز پەروەردە کردوە.
بەڕێز قازی لە بەشێکی دیکە لە بیرەوەریەکانی دا باسی لە پەیوەندی بەهێزی نێوان خەڵکی باشووری کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوای رووخانی کۆماری کوردستان کرد و گوتی دوای تێک چوونی کۆمار هەر دووک بەش شێلگیرانە بەردەوام بوون لە درێژەدانی ئەو خەباتە.
لە کۆتایی دا کات درا بە بەشداران تا پرسیارەکانیان لە کاک ئەمیر بکەن و بەڕێزیان بەپێی دەرفەت، وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.
شایەنی باسە کە پێکهێنەرانی ئەو کۆڕە کۆمەڵەی کوردی شاری ڤێسترۆس بوو کە
نوێنەری یەکیەتی ژنان بە نۆبەی خۆیان سوپاس و دەستخۆشییان لێکردن.
یەکیەتی ژنانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران کۆمیتەی ڤێسترۆس – سوئێد
١٧-٠٥-٢٠٢٥