Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

ئیئتیلاف، یەکیەتیی و یەکڕیزی لە ئێرانی فرەگەلیدا

  • نووسەر: حەسەن حاتەمی
  • بڵاوکردنەوە: 2023-03-25
  • 18:01

دوای نزیکە ٦ مانگ لە شۆڕشی ژینا (مەهسا) ئەمینی، لە نێوخۆی ئێران و دەرەوەی ئێران تێدەپەڕێ. ئەو شۆڕشە مەزنە کە ژنان و کچان لە ڕیزەکانی پێشەوەی خەبات و بەرخۆدان بە دژی ڕیژیمی ئاخوند‌-

سپایییدان، وەزە و هەستیارییەکی زۆر گرینگی بۆ پیاوان و کوڕان کە خوازیاری ئازادی و مافی مرۆڤن، پێک هێناوە و بۆتە هۆی ئەوە پێکەوە ئەو دوو توێژە، بە تایبەتی مێرمنداڵان و لاوان، بەدەستی بەتاڵ و گیان لەسەر دەست، پێشمەرگەی شەقام و تێکۆشەری مەیدانی دژی سەرەڕۆیی و توتالیتاریزمی ئیسلامی سیاسی شیعەی دەسەڵاتدار بن.

لەنێو ئۆپۆزیسیۆن و ناڕازییەکاندا، باس و خواسی مشوورخۆری لە وەزعییەتی شۆڕش و خەبات لە دەرەوەی وڵات پتر لە پێشوو پەیدا بووە. لەنێوخۆ بەداخەوە بەهۆی سەرکوت و تەپەسەریی توند و بێ‌بەزییانە و جینایەتکارانەی ڕێژیم، ئیمکانی بەشداریی ڕێبەریی مەیدانی، زیندانییە سیاسییەکان و چالاکانی ڕێکخراوە سیاسیی و مەدەنییەکان، بواریان پێنادرێ.

لە دەرەوەی ئێران، بەپێچەوانەی نێوخۆ، دەتوانێ بوار بۆ بەشی زۆربەی بەرپرسان و بەڕێوەبەرانی حیزب و ڕێکخراوە سیاسیی و زیندانییە سیاسییەکانی بەڕابردوو برخسێ، و هەوڵ بدرێ جۆرێک ئیئتیلاف یا یەکیەتیی و یەکرێزی دروست بکرێ، بەڵام چوونکە سەرەتا لایەنگرانی سەڵتەنت و شا ویستان، و کەسایەتییە ناحیزبییەکانی فارس و ژمارەیەک نافارسیش، هەوڵیان دا، حیزب و ڕێکخراوە بە ڕابردوو و خەباتکارەکان، سڕ کەن و هەڵاوسن و چەند کەس لە ڕێبەرەکانیان، وەک تاک لە حیزب و ڕێکخراوەکان بێنە دەرە و لە چوارچێوەیەک دا، یەکیەتییەک دروست کەن کە، هەم لە حیزبایەتی و ڕێکخراو بەدوور بن، هەم پاوانخوازیی ئێرانی و “یەک پارچەیی” بکەن بە پێوانەی بنچینەیی و لە “واقعییەتی گەلانی ئێران”  بەفەرمیی و ناسینی مافەکانیان خۆ ببوێرن.

بۆیە لە دوایین ڕۆژ و شەوی ساڵی ٢٠٢٢ی زایینیدا، ٦ کەس تویتێکی وەک یەک یان بە جیا، دوای ساڵ نوێ بوونەوە، لە ١٢ی نیوەشەوێ بەرەوە بەیاندا، بڵاوکردەوە. لەو تویتەدا، ناوەکانی “رضا پهلوی، مسیح علی نژاد، علی کریمی، نازنیین بنیادی، حامد اسماعلیون و گلشیفتەی فراهانی” هاتبوون. ئەوانە دروشمی سەرەکیی “ژن ژیان ئازادی” یان لابردبوو، و پتر “همبستگی”یان زەق کردبۆوە. 

ژمارەیەک لە ڕاگەیەنەرە گشتییە زۆر چالاک و پڕ بینەرەکان، ئەو تویتەیان سەرەتا بەجۆرێک “ئیئتیلاف”ی ئۆپۆزیسیۆن ناوبرد. داوایان لە حیزب و ڕێکخراو و کەسایەتییەکان کرد، بچنە ژێر ئەو “چەترە نوێیە”. بەڵام پشتیوانی نەکردنی حیزب و ڕێکخراوە سیاسیی و کەسایەتییە بەرچاو و ناسراوەکان، لە لێدوان و لە شیکردنەوەی ئەو کردەوەیەدا، و لە تاریفی ئیئتیلافدا، کە دەبێ حیزب و ڕێکخراوەکان پێکەوە بە تەوافوق بگەن، ئەوکات دەتوانن ئیئتلاف ساز بکەن؛ ژمارەیەک لەو ناوبراوان کوتیان: ئەو تویتانە  “همصدایی”ی و “همدلی”ن، نە “ئیئتیلاف”.

لەیادی سێیەمین ساڵوەگەڕیی تێڕۆڕیسمی ئاسمانی فڕۆکەی پی ئێس ٧٥٢ ی ئۆکڕانیی لە تۆڕێنتۆی کانادا گوترا: ٢٠ کەس لە کەسایەتییەکان پێوەندییان لەگەڵ گیراوە و چەند کەس وەڵامیان داوەتەوە و بەشداری کۆبوونەوەیەک دەبن کە کاک عەبدووڵڵای موهتەدیش، یەک لەوانە. ئەو هەوڵەش نە تەنیا جێی نەگرت، بەڵکوو لە ٦ کەسی پێشووی ئاماژە پێکراویش لە تویتی دووهەم لە ٢٥ ژانویەدا، بوون بە پێنج کەس و حامیدی ئیسماعیلیوون، هاوبەشی نەکردن. 

دواتر دیاردەی “من وکالت می‌دهم” بۆ “رضا پهلوی” بانگەوازی بۆ کرا و شەپۆلێکی تەبلیغاتی بەربەرینی بۆ وەڕێ خرا. باس و دەمەتەقەیەکی زۆری لەسەر دروست بوو کە ئاکامەی دوای ١٠ ڕۆژ، پتر لە ٤٠٠ هەزار دەنگی پێدرا. ئەو کردەوەیە سێهەم شکستی پێڕی سەڵتەنەت خواز و پاونخوازان لە ماوەیەکی کورت بوو.

لە ڕەوتی شۆڕشی نوێی ژینا(مەهسا)دا، لە تێکۆشانی زۆر ئازایانەی گەلانی ئێران بە تایبەتی لاوان و چین و توێژەکانی دیکە کە ژمارەیەکیان بەداخەوە، ژیان و گیانیان لەسەر دانا؛ هەڵوێستی زۆر بوێرانە و سیاسییانە و بەرپرسانەی مەولەوی عەبدولحەمید لە بەلوچستان و مامۆستا سووننییەکان لە کوردستان و مەلەوی گرگیج لە تورکمەنستان لە نێوخۆ زۆر جێی سەرنجن. ئەو بەڕێزانە لە ڕوانگەی ئیسلامی مەدەنییەوە، داوای ڕەوای نەتەوەیی و ویست و خواستی گەلان و زۆربەی چین و توێژەکانی پێکهاتەی کۆمەڵگەکانی ئێران باس دەکەن، بۆ ئەوەی  ئیسلامی سیاسی دەسەڵاتداریی دژی ئازادی، دژی ژنان و کچان و دژی مرۆڤایەتی بەشێوەیەکی نەرم و ژیر بێژانە لە قاو بدەن و بەرەی گەلانی ئازادیخواز و ماف ویست بەهێز بکەن. 

هەروەها هەڵویستیی نوێی میر حوسێنی مووسەوی کە ئەو ڕێژیمە دەبێ بگۆڕدرێ و ڕاپرسی ئەنجام درێ و یاسای بنچینەیی لەلایەن “مجلس مؤسسان” بنووسرێ، دوای ١٢ سال دەستبەسەریی خۆی و هاوژینەکەی زەهرا ڕەهنەوەرد، دابڕانێکی گرینگ بوو. پشتیوانی ٧ زیندانی سیاسیی لەو هەڵوێستە، نیزیکەی ٥٠٠ کەس بەدوو وەجبەی جیاواز، کە ژمارەیەکیان کاربەدەستانی پێشووی نیزام بوون و پشتیوانی مەولەویی عەبدولحەمید لەو هەڵوێستە کە گوشاریی یەکیەتیی ئوڕووپا بۆ بە تێڕۆڕیست ناساندنی سپای پاسداران، هەنگاو گەلێک بوون کە ڕێژیم ناچار بوو، کەمێک پاشەکشە بکا و گۆیا، نزیکەی ٥ هەزار زیندانی ژن و کچ، پیاو و کوڕ بە بیانووی ٢٢ ی ڕێبەندانی ١٤٠١، ئازاد بکا.

بڕگەیەکی دیکەی هەوڵەکان، لە ڕێکەوتی ١٠ی فیوریە ٢٠٢٣ لە زانستگەی جورج تاوانی واشینگتۆنی ئەمریکا ئەنجام درا.  بۆ یەکەمین جار، ڕەزا پەهلەوی، نازەنینی بونیادی، مەسیحی عەلینژاد و حامیدی ئیسماعیلیوون پێکەوە کۆبوونەوە، و شیرینی عیبادی، عەبدوڵلای موهتەدی، گوڵشیفتەی فەراهانی و عەلیی کەریمی- بە یەکەوە- بە ناردنی دەنگی سکایپی بەشدار بوون، هەتا سەبارەت بە “آیندە دموکراسی در ایران” لە ژێر دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” کە بە زمانەکانی فارسی، ئینگلیسی و کوردی لە ئافیشەکە دا نووسراوبوو، قسە بکەن. لەودانیشنتنەدا کە ڕەزا پەهلەوی ویستی خۆی زۆر بە بەر پرس بزانێ نەخشە ڕێگایەکە دیاری بکا، بەڵام بە بڕوای من هەوڵی‌دا، شکستی “من وکالت می‌دهم”-ەکەی قەرەبوو بکاتەوە و قۆناغێکی دیکە دەست پێ بکا. ئەمجاریش بە وتەی “اتوبوس مجانی” هەوڵی پاوانخوازی سیاسی دا، کە باش نەبوو. 

کردەوەیەکی دیکە، “پیمان همکاری شورای مدیریت گذار، حزب مشروطە ایران (لیبرال دموکرات) و شورای ملی تصمیم”ە کە لە ڕێکەوتی ٤ی ڕەشەممەی ١٤٠١ (٢٣ ی فوریەی ٢٠٢٣)  پێک هاتووە. ئەو حیزب و پێکهاتانە، شۆڕشی “ژن ژیان ئازادی” بە سەر وەرزێکی نوێ لە ئێران دەزانن، و دەڵێن: بۆ جۆرێک نەخشە ڕێگەیەک بۆ خۆش کردنی هاوکاری، هاودەنگی و جۆرێک ئیتیلاف هەوڵ دەدن.

دیمەنی “ئەمری واقیع” سەبارەت بە ئیئتیلاف ئێستا پتر چەند بلووکییە. یانی  کۆماریخوازیی، کە کۆمەڵێک حیزب، ڕێکخراو و کەسایەتیین کە لایەنەکانی چەپ و موجاهدینی خەڵقن. سەڵتەنەتخواز و نەتەوەخواز. ئێمەی کورد لە سێ پێکهاتەی، کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدڕاڵ، هاوپێوەندی بۆ ئازادیی و بەرانبەری لە ئێراندا و شووڕای دیمۆکڕاسی خوازان تا ڕادەیەکی زۆر هاوبیروبۆچوون و کۆدەنگین.

لە بەرەبەری ٨ مارس، ڕۆژی جیهانی ژناندا، کە بەداخەوە پتر سێ مانگە هێرشی شیمایی بۆ سەرقوتابی و خوێندکاری کچ کراوە و ئەوپەڕی پێشێلکاری مافی مرۆڤ ئەنجام دراوە، چەند رێکخراوی ژنانیش هەوڵ دەدەن لە کۆبوونەوکانیان دا، سەبارەت بە ئیتیلاف و کۆدەنگی دەنگی بدوین. لەو بارەیە دا، لە ڕێکەوتی ٥ ی مارسی ٢٠٢٣ وێبینارێک لە زووم سەبارەت بە “ئیئتلافی ژنان بۆ هاوبەشی سیاسی بەرانبەر” ٢٢ ژنی تێکۆشەر و چالاکی بزووتنەوەی ژنان لە نێوخۆی ئێران و دەرەوە بەشداربوون. لەلایەن یەکیەتیی ژنانی دێموکڕاتی کوردستانی ئێرانیش خاتوو گوڵاڵە شەرفکەندی بەشدار بوو. لە دیوی قسە و باسی تویتێری “کوردستان وڵاتی من” دا، لە ٧ ی مارس بەڕێز موژگان عەلیپوور، وتەبێژی یەکیەتیی ژنان بەڕێوە چوو.  لەو ژوورەدا، لەسەر هاوپیوندی نەتەوە و کەمە نەتەوەکانی بەرایی لە ئێران و دوورە دێمەنەکان باس کران، و لە ٨ ی مارس یش لە کڵاب هاوسی “نیهادی هاوپێوەندی کۆماریخوازان” سەبارەت بە “شۆڕشی ژنانە” گیرا کە ١٠ ژن و ٦ پیاو بانگکرابون کە خاتوو موژگان عەلیپوور، تێیدا بەشدار بوو. 

ماوەیەکی کورتە باو باوی مەنشوور نووسینە و ئیئتیلافی جییدی و بەربەرین جارێ شکڵی نەگرتوە، بەڵام چەند لایەنی کۆمارخواز بە تەمان و جاڕێ بە ئاکام نەگەیشتوە. تا ئێستا مەنشوورگەلێکی لە نێوخۆ، لەلایەن ٢٠ ڕێکخراوی مەدەنی، خوێندکاران و مامۆستایان زانستگە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ژنانی پێشڕۆ لە نێوخۆ و دەرەوەی ئێران، پێنج حیزب و ڕێکخراوی چەپ و نەتەویی بە هاوپێوەندی “همگام” گەیشتوو. بەڵام لە هەموویان پڕ کێشە و پڕباستر ” منشور همبستگی و سازماندهی برای آزادی ایران (مهسا)”یە کە لە نێوان “رضا پهلوی، شیرین عیبادی، عبداللە مهتدی، مەسیح علی نژاد، نازنین بنیادی و حامد اسماعیلیون” لە ڕیکەوتی ١٠ مارس ٢٠٣٠ (١٨ ی ڕەشەممەی ١٤٠١) بڵاو بۆتەوە.

لە کۆی گشتیی ئەو هەوڵانە باسەکانی ئیئتیلاف، هاوخەباتی و یەکڕیزی و مەنشووری لە ئێرانی فرەگەلیدا، پێویستی ڕۆژن کە دەتوانن بۆ داهاتووی چارەنووسی هەمووان، دەور و نەقشی خۆیان بگێڕن. پێشەنگی ژنان و هاوپێوەندی  پیاوان و یەکسانی ویستان بۆ “هەموو وەرزەکان” پێویستن.

سەرچاوەکان:

گووگل و ڕادیوی دویچەوێلێ.

بابەتی هاوشێوە

هێمای ئیدئۆلۆژیک

2025-05-07

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

2025-04-29

ئەی ویلایەتی فەقێ؟!

2025-04-24

نظام مستبد جمهوری اسلامی ایران و سرکوب فعالین مدنی در کردستان

2025-01-26
کاروچالاکی

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-06
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-02
سیاسی

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-04-29

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

یاسای دژەژنان لە ئێران و ئکامەکانی

بەڕیوەچوونی سیمینارێک لەلایەن بەشی ئامووزشی یەکیەتیی ژنان

ئەی ویلایەتی فەقێ؟!

بەشداری شاندێک لە ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە سیمینارێک بە بۆنەی ١٢٧ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی

“بەشداری نوێنەرانی کۆمیتەی گشتی یەکیەتیی ژنان لە کۆڕی پرسە و بەخاک سپاردنی هونەرمەند “سەید عەلی ڕەحیم پوور”

“ئابووریی و ژنان، و چەڵێنجەکانی سەدەی بیست و یەک”

اقتصاد و زنان؛ چالش‌ها و فرصت‌های قرن بیست و یکم

دەعوەتی فەرمی ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن یەکیەتیی ژنانی کۆیە

ئیئتیلاف، یەکیەتیی و یەکڕیزی لە ئێرانی فرەگەلیدا

  • حەسەن حاتەمی
  • بڵاوکردنەوە: 2023-03-25
  • 18:01

دوای نزیکە ٦ مانگ لە شۆڕشی ژینا (مەهسا) ئەمینی، لە نێوخۆی ئێران و دەرەوەی ئێران تێدەپەڕێ. ئەو شۆڕشە مەزنە کە ژنان و کچان لە ڕیزەکانی پێشەوەی خەبات و بەرخۆدان بە دژی ڕیژیمی ئاخوند‌-

سپایییدان، وەزە و هەستیارییەکی زۆر گرینگی بۆ پیاوان و کوڕان کە خوازیاری ئازادی و مافی مرۆڤن، پێک هێناوە و بۆتە هۆی ئەوە پێکەوە ئەو دوو توێژە، بە تایبەتی مێرمنداڵان و لاوان، بەدەستی بەتاڵ و گیان لەسەر دەست، پێشمەرگەی شەقام و تێکۆشەری مەیدانی دژی سەرەڕۆیی و توتالیتاریزمی ئیسلامی سیاسی شیعەی دەسەڵاتدار بن.

لەنێو ئۆپۆزیسیۆن و ناڕازییەکاندا، باس و خواسی مشوورخۆری لە وەزعییەتی شۆڕش و خەبات لە دەرەوەی وڵات پتر لە پێشوو پەیدا بووە. لەنێوخۆ بەداخەوە بەهۆی سەرکوت و تەپەسەریی توند و بێ‌بەزییانە و جینایەتکارانەی ڕێژیم، ئیمکانی بەشداریی ڕێبەریی مەیدانی، زیندانییە سیاسییەکان و چالاکانی ڕێکخراوە سیاسیی و مەدەنییەکان، بواریان پێنادرێ.

لە دەرەوەی ئێران، بەپێچەوانەی نێوخۆ، دەتوانێ بوار بۆ بەشی زۆربەی بەرپرسان و بەڕێوەبەرانی حیزب و ڕێکخراوە سیاسیی و زیندانییە سیاسییەکانی بەڕابردوو برخسێ، و هەوڵ بدرێ جۆرێک ئیئتیلاف یا یەکیەتیی و یەکرێزی دروست بکرێ، بەڵام چوونکە سەرەتا لایەنگرانی سەڵتەنت و شا ویستان، و کەسایەتییە ناحیزبییەکانی فارس و ژمارەیەک نافارسیش، هەوڵیان دا، حیزب و ڕێکخراوە بە ڕابردوو و خەباتکارەکان، سڕ کەن و هەڵاوسن و چەند کەس لە ڕێبەرەکانیان، وەک تاک لە حیزب و ڕێکخراوەکان بێنە دەرە و لە چوارچێوەیەک دا، یەکیەتییەک دروست کەن کە، هەم لە حیزبایەتی و ڕێکخراو بەدوور بن، هەم پاوانخوازیی ئێرانی و “یەک پارچەیی” بکەن بە پێوانەی بنچینەیی و لە “واقعییەتی گەلانی ئێران”  بەفەرمیی و ناسینی مافەکانیان خۆ ببوێرن.

بۆیە لە دوایین ڕۆژ و شەوی ساڵی ٢٠٢٢ی زایینیدا، ٦ کەس تویتێکی وەک یەک یان بە جیا، دوای ساڵ نوێ بوونەوە، لە ١٢ی نیوەشەوێ بەرەوە بەیاندا، بڵاوکردەوە. لەو تویتەدا، ناوەکانی “رضا پهلوی، مسیح علی نژاد، علی کریمی، نازنیین بنیادی، حامد اسماعلیون و گلشیفتەی فراهانی” هاتبوون. ئەوانە دروشمی سەرەکیی “ژن ژیان ئازادی” یان لابردبوو، و پتر “همبستگی”یان زەق کردبۆوە. 

ژمارەیەک لە ڕاگەیەنەرە گشتییە زۆر چالاک و پڕ بینەرەکان، ئەو تویتەیان سەرەتا بەجۆرێک “ئیئتیلاف”ی ئۆپۆزیسیۆن ناوبرد. داوایان لە حیزب و ڕێکخراو و کەسایەتییەکان کرد، بچنە ژێر ئەو “چەترە نوێیە”. بەڵام پشتیوانی نەکردنی حیزب و ڕێکخراوە سیاسیی و کەسایەتییە بەرچاو و ناسراوەکان، لە لێدوان و لە شیکردنەوەی ئەو کردەوەیەدا، و لە تاریفی ئیئتیلافدا، کە دەبێ حیزب و ڕێکخراوەکان پێکەوە بە تەوافوق بگەن، ئەوکات دەتوانن ئیئتلاف ساز بکەن؛ ژمارەیەک لەو ناوبراوان کوتیان: ئەو تویتانە  “همصدایی”ی و “همدلی”ن، نە “ئیئتیلاف”.

لەیادی سێیەمین ساڵوەگەڕیی تێڕۆڕیسمی ئاسمانی فڕۆکەی پی ئێس ٧٥٢ ی ئۆکڕانیی لە تۆڕێنتۆی کانادا گوترا: ٢٠ کەس لە کەسایەتییەکان پێوەندییان لەگەڵ گیراوە و چەند کەس وەڵامیان داوەتەوە و بەشداری کۆبوونەوەیەک دەبن کە کاک عەبدووڵڵای موهتەدیش، یەک لەوانە. ئەو هەوڵەش نە تەنیا جێی نەگرت، بەڵکوو لە ٦ کەسی پێشووی ئاماژە پێکراویش لە تویتی دووهەم لە ٢٥ ژانویەدا، بوون بە پێنج کەس و حامیدی ئیسماعیلیوون، هاوبەشی نەکردن. 

دواتر دیاردەی “من وکالت می‌دهم” بۆ “رضا پهلوی” بانگەوازی بۆ کرا و شەپۆلێکی تەبلیغاتی بەربەرینی بۆ وەڕێ خرا. باس و دەمەتەقەیەکی زۆری لەسەر دروست بوو کە ئاکامەی دوای ١٠ ڕۆژ، پتر لە ٤٠٠ هەزار دەنگی پێدرا. ئەو کردەوەیە سێهەم شکستی پێڕی سەڵتەنەت خواز و پاونخوازان لە ماوەیەکی کورت بوو.

لە ڕەوتی شۆڕشی نوێی ژینا(مەهسا)دا، لە تێکۆشانی زۆر ئازایانەی گەلانی ئێران بە تایبەتی لاوان و چین و توێژەکانی دیکە کە ژمارەیەکیان بەداخەوە، ژیان و گیانیان لەسەر دانا؛ هەڵوێستی زۆر بوێرانە و سیاسییانە و بەرپرسانەی مەولەوی عەبدولحەمید لە بەلوچستان و مامۆستا سووننییەکان لە کوردستان و مەلەوی گرگیج لە تورکمەنستان لە نێوخۆ زۆر جێی سەرنجن. ئەو بەڕێزانە لە ڕوانگەی ئیسلامی مەدەنییەوە، داوای ڕەوای نەتەوەیی و ویست و خواستی گەلان و زۆربەی چین و توێژەکانی پێکهاتەی کۆمەڵگەکانی ئێران باس دەکەن، بۆ ئەوەی  ئیسلامی سیاسی دەسەڵاتداریی دژی ئازادی، دژی ژنان و کچان و دژی مرۆڤایەتی بەشێوەیەکی نەرم و ژیر بێژانە لە قاو بدەن و بەرەی گەلانی ئازادیخواز و ماف ویست بەهێز بکەن. 

هەروەها هەڵویستیی نوێی میر حوسێنی مووسەوی کە ئەو ڕێژیمە دەبێ بگۆڕدرێ و ڕاپرسی ئەنجام درێ و یاسای بنچینەیی لەلایەن “مجلس مؤسسان” بنووسرێ، دوای ١٢ سال دەستبەسەریی خۆی و هاوژینەکەی زەهرا ڕەهنەوەرد، دابڕانێکی گرینگ بوو. پشتیوانی ٧ زیندانی سیاسیی لەو هەڵوێستە، نیزیکەی ٥٠٠ کەس بەدوو وەجبەی جیاواز، کە ژمارەیەکیان کاربەدەستانی پێشووی نیزام بوون و پشتیوانی مەولەویی عەبدولحەمید لەو هەڵوێستە کە گوشاریی یەکیەتیی ئوڕووپا بۆ بە تێڕۆڕیست ناساندنی سپای پاسداران، هەنگاو گەلێک بوون کە ڕێژیم ناچار بوو، کەمێک پاشەکشە بکا و گۆیا، نزیکەی ٥ هەزار زیندانی ژن و کچ، پیاو و کوڕ بە بیانووی ٢٢ ی ڕێبەندانی ١٤٠١، ئازاد بکا.

بڕگەیەکی دیکەی هەوڵەکان، لە ڕێکەوتی ١٠ی فیوریە ٢٠٢٣ لە زانستگەی جورج تاوانی واشینگتۆنی ئەمریکا ئەنجام درا.  بۆ یەکەمین جار، ڕەزا پەهلەوی، نازەنینی بونیادی، مەسیحی عەلینژاد و حامیدی ئیسماعیلیوون پێکەوە کۆبوونەوە، و شیرینی عیبادی، عەبدوڵلای موهتەدی، گوڵشیفتەی فەراهانی و عەلیی کەریمی- بە یەکەوە- بە ناردنی دەنگی سکایپی بەشدار بوون، هەتا سەبارەت بە “آیندە دموکراسی در ایران” لە ژێر دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” کە بە زمانەکانی فارسی، ئینگلیسی و کوردی لە ئافیشەکە دا نووسراوبوو، قسە بکەن. لەودانیشنتنەدا کە ڕەزا پەهلەوی ویستی خۆی زۆر بە بەر پرس بزانێ نەخشە ڕێگایەکە دیاری بکا، بەڵام بە بڕوای من هەوڵی‌دا، شکستی “من وکالت می‌دهم”-ەکەی قەرەبوو بکاتەوە و قۆناغێکی دیکە دەست پێ بکا. ئەمجاریش بە وتەی “اتوبوس مجانی” هەوڵی پاوانخوازی سیاسی دا، کە باش نەبوو. 

کردەوەیەکی دیکە، “پیمان همکاری شورای مدیریت گذار، حزب مشروطە ایران (لیبرال دموکرات) و شورای ملی تصمیم”ە کە لە ڕێکەوتی ٤ی ڕەشەممەی ١٤٠١ (٢٣ ی فوریەی ٢٠٢٣)  پێک هاتووە. ئەو حیزب و پێکهاتانە، شۆڕشی “ژن ژیان ئازادی” بە سەر وەرزێکی نوێ لە ئێران دەزانن، و دەڵێن: بۆ جۆرێک نەخشە ڕێگەیەک بۆ خۆش کردنی هاوکاری، هاودەنگی و جۆرێک ئیتیلاف هەوڵ دەدن.

دیمەنی “ئەمری واقیع” سەبارەت بە ئیئتیلاف ئێستا پتر چەند بلووکییە. یانی  کۆماریخوازیی، کە کۆمەڵێک حیزب، ڕێکخراو و کەسایەتیین کە لایەنەکانی چەپ و موجاهدینی خەڵقن. سەڵتەنەتخواز و نەتەوەخواز. ئێمەی کورد لە سێ پێکهاتەی، کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدڕاڵ، هاوپێوەندی بۆ ئازادیی و بەرانبەری لە ئێراندا و شووڕای دیمۆکڕاسی خوازان تا ڕادەیەکی زۆر هاوبیروبۆچوون و کۆدەنگین.

لە بەرەبەری ٨ مارس، ڕۆژی جیهانی ژناندا، کە بەداخەوە پتر سێ مانگە هێرشی شیمایی بۆ سەرقوتابی و خوێندکاری کچ کراوە و ئەوپەڕی پێشێلکاری مافی مرۆڤ ئەنجام دراوە، چەند رێکخراوی ژنانیش هەوڵ دەدەن لە کۆبوونەوکانیان دا، سەبارەت بە ئیتیلاف و کۆدەنگی دەنگی بدوین. لەو بارەیە دا، لە ڕێکەوتی ٥ ی مارسی ٢٠٢٣ وێبینارێک لە زووم سەبارەت بە “ئیئتلافی ژنان بۆ هاوبەشی سیاسی بەرانبەر” ٢٢ ژنی تێکۆشەر و چالاکی بزووتنەوەی ژنان لە نێوخۆی ئێران و دەرەوە بەشداربوون. لەلایەن یەکیەتیی ژنانی دێموکڕاتی کوردستانی ئێرانیش خاتوو گوڵاڵە شەرفکەندی بەشدار بوو. لە دیوی قسە و باسی تویتێری “کوردستان وڵاتی من” دا، لە ٧ ی مارس بەڕێز موژگان عەلیپوور، وتەبێژی یەکیەتیی ژنان بەڕێوە چوو.  لەو ژوورەدا، لەسەر هاوپیوندی نەتەوە و کەمە نەتەوەکانی بەرایی لە ئێران و دوورە دێمەنەکان باس کران، و لە ٨ ی مارس یش لە کڵاب هاوسی “نیهادی هاوپێوەندی کۆماریخوازان” سەبارەت بە “شۆڕشی ژنانە” گیرا کە ١٠ ژن و ٦ پیاو بانگکرابون کە خاتوو موژگان عەلیپوور، تێیدا بەشدار بوو. 

ماوەیەکی کورتە باو باوی مەنشوور نووسینە و ئیئتیلافی جییدی و بەربەرین جارێ شکڵی نەگرتوە، بەڵام چەند لایەنی کۆمارخواز بە تەمان و جاڕێ بە ئاکام نەگەیشتوە. تا ئێستا مەنشوورگەلێکی لە نێوخۆ، لەلایەن ٢٠ ڕێکخراوی مەدەنی، خوێندکاران و مامۆستایان زانستگە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ژنانی پێشڕۆ لە نێوخۆ و دەرەوەی ئێران، پێنج حیزب و ڕێکخراوی چەپ و نەتەویی بە هاوپێوەندی “همگام” گەیشتوو. بەڵام لە هەموویان پڕ کێشە و پڕباستر ” منشور همبستگی و سازماندهی برای آزادی ایران (مهسا)”یە کە لە نێوان “رضا پهلوی، شیرین عیبادی، عبداللە مهتدی، مەسیح علی نژاد، نازنین بنیادی و حامد اسماعیلیون” لە ڕیکەوتی ١٠ مارس ٢٠٣٠ (١٨ ی ڕەشەممەی ١٤٠١) بڵاو بۆتەوە.

لە کۆی گشتیی ئەو هەوڵانە باسەکانی ئیئتیلاف، هاوخەباتی و یەکڕیزی و مەنشووری لە ئێرانی فرەگەلیدا، پێویستی ڕۆژن کە دەتوانن بۆ داهاتووی چارەنووسی هەمووان، دەور و نەقشی خۆیان بگێڕن. پێشەنگی ژنان و هاوپێوەندی  پیاوان و یەکسانی ویستان بۆ “هەموو وەرزەکان” پێویستن.

سەرچاوەکان:

گووگل و ڕادیوی دویچەوێلێ.

بابەتی هاوشێوە

هێمای ئیدئۆلۆژیک

2025-05-07

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

2025-04-29

ئەی ویلایەتی فەقێ؟!

2025-04-24

نظام مستبد جمهوری اسلامی ایران و سرکوب فعالین مدنی در کردستان

2025-01-26

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی