Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

سۆلینای بچکۆلە بوو بە ساڵێک…….

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2023-06-30
  • 17:40

شلێر مەحموودی

سۆلینای کچی سوعدا خەدیرزادە لە گۆشەی زینداندا تەمەنی یەک ساڵەی تێپەر کرد. لەسیستمی یاسایی و سیاسی ئێراندا هیچ بنەمایەک نیە سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ، جا منداڵ، ژن و پیاو فەرقی نیە. ڕۆژ بەڕۆژ دڕندەتر دەبێت و توندوتیژی زیاتر دەخوڵقێنێ بەتایبەت بەرامبەر بەکوردی خێر لەخۆ نەدیو.

هەر دایکێک ئارەزوو دەکات لەباشترین بارودۆخدا منداڵەکەی گەورە بکات و پەروەردەی بکات، وە هەروەها تەنها دایک هەست بەو ئازارە دەکات کە منداڵەی لەبارودۆخێکی ناهەموار و ترسناکدا بژی، بۆیە من دڵم دێشێ بۆ سۆلیناو دایکیشی.

ئەگەر چاوێک بەیاسای مرۆڤ دا بخشێنین لە هەموو بارودۆخێک دا باس لەوەدەکات کە دەبێ ژن و منداڵ بپارێزرێن و ئازار و ئەزیەت نەدرێن  تەنانەت لەکاتی جەنگیشدا، باس لەوە دەکات کە نابێ ببنە قوربانی و ڕێ و شوێنی خۆپارێزی نیشان دەدات و شوێنی پاراستنی بۆ  دیاری کردوون. وەئەگەر چاوێکیش بە جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤ دا بخشێنین دەبینین کە هەم لە پێشەکی و لە چەند بڕگەیەکیشدا بەتایبەتی باس لە مافەکانی ژن و منداڵ دەکات، ئەوەش بۆ نەمانی یاخود کەمکردنەوەی توندو تیژیە بەرامبەریان. بەپێی جارنامەی مافەکانی منداڵ مافەکانی منداڵ دیاری کراو و گشتگیرن بەڵام من تەنها باسی هەندێکیان دەکەم کە تایبەتن بە ژیانی سۆلینای نازدار،

لەمادەی یەکەمی جارنامەی مافەکانی منداڵ داهاتوە کەدەڵێت: منداڵ ئەو کەسەیە کچ، کوڕ کەتەمەنی لە 18 ساڵ تێ نەپەڕیبێت، مەگەر یاسای وڵاتەکەی تەمەنێکی تری بۆ دیاری کردبێت.

منداڵان لەهەر شوێنێکی ئەم جیهانە دابن هەر منداڵن و بەبێ جیاوازی مافی ژیان و چاودێری و پاراستنیان هەیە، مافی خوێندن و چارەسەرکردن و یاری کردن و پێکەنین و دابین کردنی پێداویستییەکانی گەشە کردن و نەشونما کردنیان هەیە.

مافی وەرگرتنی ناسنامە، لەو رۆژەوە کە لەدایک دەبێت دەبێ ناو و نازناوێکی هەبێت و لەتۆماری لەدایکبوون تۆمار کرابێت. دەبێ ناسنامەی کەسی و رەگەزنامەی هەبێت بۆ ئەوەی بتوانێ لەدواییدا بچێ بۆ قوتابخانەو لە نەخۆشخانەی تایبەت بە منداڵان چاودێری بکرێت و واکسێنی لێ بدرێ.

مافی خۆشەویستی و رێز گرتن.: دەبێ منداڵ بایەخی پێ بدرێ و ڕێزی لێ بگیرێ جا چ لەنێو خێزانەکەیدا بێ چ لەلای ئەو کەسانە بێ کەیاسا مافی پاراستنی پێ داون، دەبێ منداڵ کەمبودی سۆز و خۆشەویستی نەبێت بۆ ئەوەی پەنا بۆ دەرەوە نەبات.

مافی ژیان و تەندروستی :مافی ئەوەی هەیە کە خواردنی باش و ئاوی خاوێن و شوێنی حەوانەوە و حەسانەوەی باشی هەبێت و کەنەخۆشیش کەوت بە زووترین کات سەردانی پزیشکی تایبەت بە منداڵانی پێ بکرێ.

مافی پاراستن لە توندوتیژی : کەس مافی ئەوەی نیە لەمنداڵ بدات، یاخود بەخراپی مامەڵەی لەگەڵ دا بکات، یاخود کاڵتەی پێ بکرێت و لەهەر شوێنێک بژی دەبێ هەست بە ئارامی بکات.

لەسێدارە نەدان و بەند نەکردن.: ئەگەر

بەهەر بیانوویەک توانبار بکرێ نابێ ئەشکەنجە و ئازار بدرێ، وە نابێ بەهیچ شێوەیەک ڕەفتاری ناشیرین و نابەجێی لەگەڵ دابکرێ و سزای قورس بدرێ بەسەریدا.

بۆیە باسی تەنها ئەو مافانە دەکەم چونکە پەیوەندی دارن بەئێستای ژیانی سۆلینا، لەراستیدا سۆلینا لە ئێستادا هیچ مافێکی نیە وەک منداڵ، بەڵام لەبەر ئەوەی تەمەنێکی کەمی هەیە جارێ هەست بە نەبوونی مافەکانی ناکات.

ئەگەر باس لە مافی ناسنامە بکەم سۆلینا ئەو مافەی نیە چونکە لە زینداندا لەدایک بووە و هیچ ناسنامەیەکی پێ نەدراوە.

وەمافی خۆشەویستی و ڕێزگرتننیشی نیە چونکە دایکی وەک تاوانبار سەیر دەکرێت و رۆژانە کۆمەلێک بێ حورمەتی پێ دەکرێ و نێوناتۆرەی لێ دەنرێ… جا چۆن رێز لەمنداڵەکەی دەگیرێ؟ دڵنیام لەلایەن دایکیوە ئەو مافەی پێشێل ناکرێ بەڵام لەخۆشەویستی باوکیشی بێبەشە بەهۆی زیندانیکردنیەوە. وەئەگەر باس لە مافی ژیان و تەندروستی بکەم، سۆلینا مافی ژیانی لێ ستێنراوەتەوە ولە  شوێنێکی ناتەندروست دەژی و شیری بەخێر بۆدێت ئەگەر نەیەت برسیەتیەکەشی دێتە سەر و هیچ دکتۆرێکیش سەردانی ناکات.

مافی پاراستن لەتوندوتیژی،،، دەکرێ بڵێم هەر لەسکی دایکی دا توندوتیژی بەرامبەر کراوە تا دەگاتە ئێستا کە تەمەنی بوو بە ساڵێک… سۆلینا بە بارودۆخیێکی هەستیار و ناخۆش دا لەگەڵ دایکی تێدەپەرێ، زیندان واتا لێستاندنەوەی ژیان، دەبێ تاوانێک کرابێ چا بچیتە زیندان، بەڵام کوا تاوانی سۆلینا؟

بەڵام لە دەوڵەتێکی دڕندەی ئیسلامی وەکوو کۆماری ئیسلامی هەر ئەوە چاوەڕێ دەکرێ و هیچ یاسایەکی تێدا نیە و بە کەیفی خۆیان یاسا دادەرێژن و پێشێل دەکەن بەبێ ئەوەی هیچ چاودێریەکیش هەبێ لەلایەن یاسای نێودەوڵەتیەوە. بۆیە بەڕای من رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی وەک مافی مرۆڤ و مافی منداڵان هیچ دەسەڵات و بنەمایەکیان نیە و ناتوانن وەک ئەو ئامانجەی بۆی دامەزراون کار بکەن و دەوڵەتانی سەرپێچی کاری پێ سزا بدەن.

ئێرانیش یەکێکە لەو دەولەتانەی زۆرترین منداڵ تێیدا کاردەکات و توشی لادان لەبنەماکۆمەلایەتیەکان دەبن و منداڵی خۆیان لەدەست دەدەن.  وە ئێران لە زۆربەی ئەو رێکخراونەشدا ئەندامە و هەر ساڵی پار لە بەشی ژنانی ئەنجومەنی ئابوری و کۆمەڵایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەزۆرینەی دەنگی دەوڵەتان بوو بەئەندام کە ئەوە جێگەی نیگەرانیە لەحالێکدا هەموو دونیا دەزانێ ئێران زۆرترین پێشێلکاری مافەکانی ژنان دەکات و بە توندترین شێوە سزایان دەدات لەسەر سادەترین ماف….

بەڵام دەوڵەتان بەرژەوەندی خۆیان لەسەرووی هەموو شتێک دادەنێن.

لەکۆتاییدا دەڵێم مەرگ و نەمان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و هیوای سڵامەتیش بۆ سۆلیناو دایکی دەخوازم. کەم نین ئەو دایک و کچانەی کە هاوڕێی زیندان بوون و لەوێ بەیەکتر شاد بوون و ئێستا جێگای شانازی میلەتێکن، هیوادارم ئەوانیش بتوانن خۆراگربن بەرامبەر ئەو دوژمنە دڕندەیە.

ئەو بابەتە لە ژومارە ٦١ی گۆڤاری “ژنان”دا بڵاو بووەتەوە

بابەتی هاوشێوە

هێمای ئیدئۆلۆژیک

2025-05-07

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

2025-05-06

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

2025-04-29

یاسای دژەژنان لە ئێران و ئکامەکانی

2025-04-25
کاروچالاکی

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-06
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-02
سیاسی

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-04-29

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

یاسای دژەژنان لە ئێران و ئکامەکانی

بەڕیوەچوونی سیمینارێک لەلایەن بەشی ئامووزشی یەکیەتیی ژنان

ئەی ویلایەتی فەقێ؟!

بەشداری شاندێک لە ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە سیمینارێک بە بۆنەی ١٢٧ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی

“بەشداری نوێنەرانی کۆمیتەی گشتی یەکیەتیی ژنان لە کۆڕی پرسە و بەخاک سپاردنی هونەرمەند “سەید عەلی ڕەحیم پوور”

“ئابووریی و ژنان، و چەڵێنجەکانی سەدەی بیست و یەک”

اقتصاد و زنان؛ چالش‌ها و فرصت‌های قرن بیست و یکم

دەعوەتی فەرمی ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن یەکیەتیی ژنانی کۆیە

سۆلینای بچکۆلە بوو بە ساڵێک…….

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2023-06-30
  • 17:40

شلێر مەحموودی

سۆلینای کچی سوعدا خەدیرزادە لە گۆشەی زینداندا تەمەنی یەک ساڵەی تێپەر کرد. لەسیستمی یاسایی و سیاسی ئێراندا هیچ بنەمایەک نیە سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ، جا منداڵ، ژن و پیاو فەرقی نیە. ڕۆژ بەڕۆژ دڕندەتر دەبێت و توندوتیژی زیاتر دەخوڵقێنێ بەتایبەت بەرامبەر بەکوردی خێر لەخۆ نەدیو.

هەر دایکێک ئارەزوو دەکات لەباشترین بارودۆخدا منداڵەکەی گەورە بکات و پەروەردەی بکات، وە هەروەها تەنها دایک هەست بەو ئازارە دەکات کە منداڵەی لەبارودۆخێکی ناهەموار و ترسناکدا بژی، بۆیە من دڵم دێشێ بۆ سۆلیناو دایکیشی.

ئەگەر چاوێک بەیاسای مرۆڤ دا بخشێنین لە هەموو بارودۆخێک دا باس لەوەدەکات کە دەبێ ژن و منداڵ بپارێزرێن و ئازار و ئەزیەت نەدرێن  تەنانەت لەکاتی جەنگیشدا، باس لەوە دەکات کە نابێ ببنە قوربانی و ڕێ و شوێنی خۆپارێزی نیشان دەدات و شوێنی پاراستنی بۆ  دیاری کردوون. وەئەگەر چاوێکیش بە جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤ دا بخشێنین دەبینین کە هەم لە پێشەکی و لە چەند بڕگەیەکیشدا بەتایبەتی باس لە مافەکانی ژن و منداڵ دەکات، ئەوەش بۆ نەمانی یاخود کەمکردنەوەی توندو تیژیە بەرامبەریان. بەپێی جارنامەی مافەکانی منداڵ مافەکانی منداڵ دیاری کراو و گشتگیرن بەڵام من تەنها باسی هەندێکیان دەکەم کە تایبەتن بە ژیانی سۆلینای نازدار،

لەمادەی یەکەمی جارنامەی مافەکانی منداڵ داهاتوە کەدەڵێت: منداڵ ئەو کەسەیە کچ، کوڕ کەتەمەنی لە 18 ساڵ تێ نەپەڕیبێت، مەگەر یاسای وڵاتەکەی تەمەنێکی تری بۆ دیاری کردبێت.

منداڵان لەهەر شوێنێکی ئەم جیهانە دابن هەر منداڵن و بەبێ جیاوازی مافی ژیان و چاودێری و پاراستنیان هەیە، مافی خوێندن و چارەسەرکردن و یاری کردن و پێکەنین و دابین کردنی پێداویستییەکانی گەشە کردن و نەشونما کردنیان هەیە.

مافی وەرگرتنی ناسنامە، لەو رۆژەوە کە لەدایک دەبێت دەبێ ناو و نازناوێکی هەبێت و لەتۆماری لەدایکبوون تۆمار کرابێت. دەبێ ناسنامەی کەسی و رەگەزنامەی هەبێت بۆ ئەوەی بتوانێ لەدواییدا بچێ بۆ قوتابخانەو لە نەخۆشخانەی تایبەت بە منداڵان چاودێری بکرێت و واکسێنی لێ بدرێ.

مافی خۆشەویستی و رێز گرتن.: دەبێ منداڵ بایەخی پێ بدرێ و ڕێزی لێ بگیرێ جا چ لەنێو خێزانەکەیدا بێ چ لەلای ئەو کەسانە بێ کەیاسا مافی پاراستنی پێ داون، دەبێ منداڵ کەمبودی سۆز و خۆشەویستی نەبێت بۆ ئەوەی پەنا بۆ دەرەوە نەبات.

مافی ژیان و تەندروستی :مافی ئەوەی هەیە کە خواردنی باش و ئاوی خاوێن و شوێنی حەوانەوە و حەسانەوەی باشی هەبێت و کەنەخۆشیش کەوت بە زووترین کات سەردانی پزیشکی تایبەت بە منداڵانی پێ بکرێ.

مافی پاراستن لە توندوتیژی : کەس مافی ئەوەی نیە لەمنداڵ بدات، یاخود بەخراپی مامەڵەی لەگەڵ دا بکات، یاخود کاڵتەی پێ بکرێت و لەهەر شوێنێک بژی دەبێ هەست بە ئارامی بکات.

لەسێدارە نەدان و بەند نەکردن.: ئەگەر

بەهەر بیانوویەک توانبار بکرێ نابێ ئەشکەنجە و ئازار بدرێ، وە نابێ بەهیچ شێوەیەک ڕەفتاری ناشیرین و نابەجێی لەگەڵ دابکرێ و سزای قورس بدرێ بەسەریدا.

بۆیە باسی تەنها ئەو مافانە دەکەم چونکە پەیوەندی دارن بەئێستای ژیانی سۆلینا، لەراستیدا سۆلینا لە ئێستادا هیچ مافێکی نیە وەک منداڵ، بەڵام لەبەر ئەوەی تەمەنێکی کەمی هەیە جارێ هەست بە نەبوونی مافەکانی ناکات.

ئەگەر باس لە مافی ناسنامە بکەم سۆلینا ئەو مافەی نیە چونکە لە زینداندا لەدایک بووە و هیچ ناسنامەیەکی پێ نەدراوە.

وەمافی خۆشەویستی و ڕێزگرتننیشی نیە چونکە دایکی وەک تاوانبار سەیر دەکرێت و رۆژانە کۆمەلێک بێ حورمەتی پێ دەکرێ و نێوناتۆرەی لێ دەنرێ… جا چۆن رێز لەمنداڵەکەی دەگیرێ؟ دڵنیام لەلایەن دایکیوە ئەو مافەی پێشێل ناکرێ بەڵام لەخۆشەویستی باوکیشی بێبەشە بەهۆی زیندانیکردنیەوە. وەئەگەر باس لە مافی ژیان و تەندروستی بکەم، سۆلینا مافی ژیانی لێ ستێنراوەتەوە ولە  شوێنێکی ناتەندروست دەژی و شیری بەخێر بۆدێت ئەگەر نەیەت برسیەتیەکەشی دێتە سەر و هیچ دکتۆرێکیش سەردانی ناکات.

مافی پاراستن لەتوندوتیژی،،، دەکرێ بڵێم هەر لەسکی دایکی دا توندوتیژی بەرامبەر کراوە تا دەگاتە ئێستا کە تەمەنی بوو بە ساڵێک… سۆلینا بە بارودۆخیێکی هەستیار و ناخۆش دا لەگەڵ دایکی تێدەپەرێ، زیندان واتا لێستاندنەوەی ژیان، دەبێ تاوانێک کرابێ چا بچیتە زیندان، بەڵام کوا تاوانی سۆلینا؟

بەڵام لە دەوڵەتێکی دڕندەی ئیسلامی وەکوو کۆماری ئیسلامی هەر ئەوە چاوەڕێ دەکرێ و هیچ یاسایەکی تێدا نیە و بە کەیفی خۆیان یاسا دادەرێژن و پێشێل دەکەن بەبێ ئەوەی هیچ چاودێریەکیش هەبێ لەلایەن یاسای نێودەوڵەتیەوە. بۆیە بەڕای من رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی وەک مافی مرۆڤ و مافی منداڵان هیچ دەسەڵات و بنەمایەکیان نیە و ناتوانن وەک ئەو ئامانجەی بۆی دامەزراون کار بکەن و دەوڵەتانی سەرپێچی کاری پێ سزا بدەن.

ئێرانیش یەکێکە لەو دەولەتانەی زۆرترین منداڵ تێیدا کاردەکات و توشی لادان لەبنەماکۆمەلایەتیەکان دەبن و منداڵی خۆیان لەدەست دەدەن.  وە ئێران لە زۆربەی ئەو رێکخراونەشدا ئەندامە و هەر ساڵی پار لە بەشی ژنانی ئەنجومەنی ئابوری و کۆمەڵایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەزۆرینەی دەنگی دەوڵەتان بوو بەئەندام کە ئەوە جێگەی نیگەرانیە لەحالێکدا هەموو دونیا دەزانێ ئێران زۆرترین پێشێلکاری مافەکانی ژنان دەکات و بە توندترین شێوە سزایان دەدات لەسەر سادەترین ماف….

بەڵام دەوڵەتان بەرژەوەندی خۆیان لەسەرووی هەموو شتێک دادەنێن.

لەکۆتاییدا دەڵێم مەرگ و نەمان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و هیوای سڵامەتیش بۆ سۆلیناو دایکی دەخوازم. کەم نین ئەو دایک و کچانەی کە هاوڕێی زیندان بوون و لەوێ بەیەکتر شاد بوون و ئێستا جێگای شانازی میلەتێکن، هیوادارم ئەوانیش بتوانن خۆراگربن بەرامبەر ئەو دوژمنە دڕندەیە.

ئەو بابەتە لە ژومارە ٦١ی گۆڤاری “ژنان”دا بڵاو بووەتەوە

بابەتی هاوشێوە

هێمای ئیدئۆلۆژیک

2025-05-07

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

2025-05-06

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

2025-04-29

یاسای دژەژنان لە ئێران و ئکامەکانی

2025-04-25

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی