Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

ژینا گیان تۆ نامری، ناوت دەبێتە ڕەمز!

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2023-09-25
  • 10:22

ئاسۆ مینبەری

ساڵێک پێش ئێستا، لە ڕۆژی ٢٦ی خەرماناندا و لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی سەقزدا و لەو کاتەدا کە تەرمی ژینای جوانەمەرگ بۆ هەتاهەتایە بە خاکی پیرۆزی کوردستان سپێردرا، لەو کاتەدا کە دڵەکان لە لاواندنەوەکانی دایکی ژینا ئاوریان تێ بەرببوو، لەو کاتەدا کە فرمێسکی قەتیسماوی چاوی باوکی ژینا دڵی هەموو دنیای هەژاند، لەسەر کێلی مەنزڵگەی نوێی ژینا، ڕستەیەک نووسرا، ڕستەیەک کە بە سەدان جار لە زۆر وتار و لێدوانی تلویزیۆنی و پۆستی فەیسبووکیدا دووپات بووەوە و وەک چۆن دروشمی ژن، ژیان، ئازادی وەکوو مۆرکێک لە شۆڕشی ژینا درا، ئەم ڕستەیەش بوو بە ماناترین ڕستەی شۆڕشی ژینا!

لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا، بە کردەوە ئەم ڕستەیە ماناکەی خۆی وەرگرتەوە، ڕەنگە زۆر جار، زۆربەمان لە گەرمەی شۆڕش و سەرهەڵدانەکەدا، یان لە کاتی تەنیایی و بیرکردنەوەمان لەم شۆڕشە مەزنە، پرسیارمان لە خۆمان کردبێ کە کێ ئەم ڕستەی نووسی؟ بۆچی ئەمەی نووسی؟ ئایا دەیزانی بەخاکسپاردنی ژینا و ماڵاوایی هەتاهەتایی ئەم کچە لە ژین و ژیان، ئەبێتە دەسپێکی ژیانێکی نوێ بۆ ئەو کەسانەی کە لە ژیاندا ماون؟ ئاخۆ قەڵەم چۆن سووڕا و ئەم ڕستەیە لە کوێوە هات؟ فەلسەفەی ئەم نووسینە چییە و بڵێی بەڕاستی ناوی ژینا ببێتە ڕەمز؟

ئەگەر ئاوڕێک لە ڕووداوەکانی ساڵی ڕابردوو بدەینەوە، بە ڕوونی بۆمان دەردەکەوێ کە چۆن ناوی ژینا بوو بە ڕەمز، وەک بڵێی بەڕاستی ڕووداوەکان ئیلهامیان لەم ڕستەیە وەرگرت و بەرەو ئەو ئاقارە چوون کە بە ڕاستی ناوی ژینا بکەن بە ڕەمز! ڕەمزێک کە بۆ هەتاهەتایە لە مێژووی کوردستاندا هەرمان دەمێنێتەوە.

زۆربەمان وا لە مەرگ تێگەیشتوون، ماڵاوایی لە ژیان و کۆتاییهاتنی چیرۆکەکەمان، دابڕانمان لە دنیا و لەبیرچوونەوەمان تەنانەت لەلایەن ئازیزترین کەسەکانمانەوە، ئەی چی وای کرد کە ژینا نەمر بێت؟ چی وای کرد کە ژینا مانا و هەرمان بێت؟

لە ڕاستیدا لەو کاتەوە کە ژینا ڕووی لە تارانی پێتەختی جەلادەکان کرد، پێناسەیەکی نوێی لێ خولقا، ژینا لەو کاتەوە کە لەلایەن گەشتی ئێرشادەوە گیرا و چووە پۆلیسی ئەمنییەتی_ئەخلاقی پێناسەیەکی نوێی بە خۆیەوە گرت؛ ژینا ئیتر تەنیا کچێکی تەمەن ٢٢ ساڵی کوردی خەڵکی سەقز نەبوو کە ناسنامەی داگیرکەر بە مەهسای پێناسە دەکرد، ژینا لەوێ و لەو کاتەدا نوێنەری ناسنامەیەکی داگیرکراو، ڕەگەزێکی پەراوێزخراو و لە هەمانکاتدا نوێنەری نەتەوەیەکی کۆلۆنیکراو بوو، بۆیە هیچ بەزەییەک بەرانبەر بەم کچە کوردە نەبینرا، بێبەزەییانە و لەوپەڕی دڕندەییدا، بە پێچەوانەی هەموو دەسبەسەرکراوانی ئەو ڕۆژ و ساتە هەڵسوکەتی لەگەڵ کرا و تەرمەکەی گەڕێندرایەوە بۆ کوردستان!

هەر ئەم ڕووداوە بوو وای کرد کە مەرگێک ببێتە دەسپێک! بە پێچەوانەی بیرکردنەوە باوەکە، ئەم مەرگە، کۆتایی ژینا نەبوو، بەڵکوو دەسپێکی ژینێکی نوێ دوای ژینا بوو. لە ڕاستیدا بە مەرگی ژینا، ژینایەکی نوێ خولقا، ژینایەک کە ٥ ڕۆژ دواتر، لە ساڵیادی لەدایکبوونیدا، هەموو خەڵکی کوردستان هاتنە سەرشەقام و یادی ٢٣ ساڵەی تەمەنیان کردەوە، ژینایەک کە ئیتر سنووری شاری سەقزی تێپەڕاندبوو و ئێشتا کچی هەموو کوردستان بوو، ژینایەک کە نموونەی بەرچاوی ستەمی نەتەوایەتی، ستەمی ڕەگەزی و ستەمی ناسنامەیی بوو!

ڕووداوەکانی پاش مەرگی ژینا، بەتایبەت لە کوردستان، هەموویان بەرەو ئەو ئاقارە چوون کە بەرگری لە ماف و خواستی نەتەوەیی بکەن، خەڵکی کوردستان، بە مەرگی ژینا، هاواری پەنگخواردووی زیاتر لە ٤ دەیە دەسەڵاتداریی ستەمیان بەرز کردەوە، شەقامەکانیان هەژاند و دژ بە هەموو ستەمێک وەستانەوە.

ڕاستە کە کوردستان هەمیشە لە بەرانبەر داگیرکاریی دەسەڵاتدا هەڵوێستی بووە، بە دەیان جار خۆپیشاندان کراوە، مانگرتن بەڕێوە چووە و خەڵک داوای مافی ڕەوای خۆیان کردووە، بەڵام مەرگی ژینا ڕووداوەکانی بە چەشنێکی تر ئاراستە کرد، ئەم مەرگە بووە وێستگەیەکی گرینگ لە خەباتی کوردستاندا، وێستگەیەک کە ئەکرێ وەکوو گرینگترین ڕووداوی سەدە ناوی لێ ببردرێ.

شێوازی مەرگی ژینا، نوێنگەی ستەمی چەند قاتی ڕێژیم بەرانبەر بە کورد و کوردستان بوو، هەر بۆیە کاتێک کە ئەم ڕووداوە ڕووی دا، کوردستان یەکدەست هەڵوێستی نواند، حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوەندی هاوکاری، بە دەرکردنی بانگەوازێک داواین لە خەڵک کرد کە مان بگرن و ئەم کردەوەیە مەحکووم بکەن، بەڵام تووڕەیی خەڵک وای کرد کە دوای مانگرتنەکە، شەقامەکان بهەژێن، تاکوو بەرگری لە کەرامەتی کچەکەیان بکەن، ڕووداوێکی دەگمەن بوو، ڕێژیم چەندین ساڵ بوو هەوڵی دەدا لە ڕێگەی میدیا و دەنگەبەر و باقی ئیمکاناتی بەردەستی خۆیەوە وای بنوێنێ کە خەڵکی کوردستان ژنکوژن و توندوتیژی بەرانبەر بە ژنان لەم جۆگرافییایەدا زۆرە، ئەیەویست خەڵکی کوردستان بە دواکەوتوو نیشان بدات و وای پێناسە بکات کە هیچ پێشکەوتنێکی هزریی بە خۆیەوە نەبینیوە، بەڵام بە دەسپێکی شۆڕشی ژینا، پێچەوانەکەی ڕووی دا، ئەوە خەڵکی کوردستان بوون کە مەرگی ژینایان پێ قەبووڵکراو نەبوو، هاتنە مەیدان تاکوو پێکەوە پێداگری لەسەر مافی ژنان و کچانی ئەم نیشتمانە بکەنەوە، پێکەوە دروشمی ژن، ژیان، ئازادییان وتەوە و دەنگی خۆیان بە هەموو جیهان گەیاند.

ئاوڕدانەوەیەک لە ڕووداوەکانی یەک ساڵی ڕابردوو، هەڵوێستی خەڵکی کوردستان، دژکردەوەی ڕێژیم بەرانبەر بە خۆپیشاندەران لە کوردستان، ڕەشبگیری، سزای زیندان و لەسێدارەدران، ڕێژەی قەتڵە حکوومەتییەکان لە کوردستان، گوشارەکان بۆ سەر بنەماڵەی شەهیدانی شۆڕشەکە، بانگهیشت و هەڕەشەکردن لەو بنەماڵانە، پێشگرتن لە چوونە سەر مەزار و بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی پرسە و لەدایکبوون بۆ شەهیدەکان، هەموویان نیشاندەری ئەو ڕاستییەن کە ڕووداوەکانی پاش مەرگی ژینا توانیویانە تەواویەتی ڕێژیم بکەنە ئامانج، لێرەدایە کە دەگەڕێینەوە بۆ ڕستەکەی سەر کێڵی مەزاری ژینا، ژینا گیان تۆ نامری، ناوت دەبێتە ڕەمز! لە ڕاستیدا ناوی ژینا لەو کاتەوە بوو بە ڕەمز کە سنووری نێوان ئێمە و ئەوی تری دیاری کرد، ژینا، کچی کوردستان بوو، نوێنەرایەتی نەتەوەکەی خۆی و ستەمێکی لەمێژینەی نەتەوەیی دەکرد، ڕێک بەپێچەوانەی مەهسا کە ناسنامەی داسەپاوی داگیرکەر بوو و شوناسی ڕاستەقینەی لێ زەوت کردبوو، مەرگی ژینا تراژێدیایەک بوو لە چەشنی کۆمەڵکوژییەکانی قاڕنێ و قەڵاتان، لە چەشنی لەسێدارەدرانی ٥٩ لاوی مەهاباد و بە دەیان ڕووداوی تراژیکی دیکە کە لە کوردستاندا ڕوویان داوە، ناوی ژینا پاش ٤٤ ساڵ دەسەڵاتدارەتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، ژینێکی نوێی وەبەر کۆمەڵگەی داگیرکراوی کوردستاندا کردەوە، بوو بە ڕەمز بۆ ئەو ژنانەی کە ٤٤ ساڵە قوربانیی هەڵاواردن و ستەمی ڕەگەزی بوون، بوو بە ڕەمز بۆ ئەو لاوانەی کە ساڵەکانی تەمەنیان بە بێ بوونی هیچ ئاسۆیەکی ڕوون تێپەڕ کرد، بوو بە ڕەمز بۆ توێژە جیاجیاکانی کوردستان تاکوو بۆ جارێکی دیکە بە خۆیاندا بچنەوە و دەرفەتەکان لە دەست نەدەن، ژینا بوو ڕەمز بۆ بەردەوامی لە خەبات و تێکۆشان، بوو بە ڕەمز بۆ دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئازاد. ڕاستە لەم ڕێگایەدا زۆر کەس شەهید بوون و بە هەزاران ئاوات و ئارەزوو چوونە ژێر خاک بەڵام، پەیامێکی گرینگمان پێ گەیشت، ئەویش ئەوە بوو کە کوردستان چۆک دانادا!

ئەگەرچی زۆر لایەن هەوڵیان دا نکۆڵی لە شوناسی ڕاستەقینەی ژینا وەکوو کچێکی کورد بکەن و وەکوو مەهسای بناسێنن، بەڵام لە هەموو کۆڕ و کۆبوونەوە نێونەتەوەییەکاندا، ژینا بە ناوی ڕاستەقینەی خۆیەوە بوو بە دەنگی کوردستان و ئێران. بە هەزاران هاشتەگ لێ درا و ناوی ژینا چووە سەردێڕی گرینگترین ڕۆژنامە و هەواڵدەرییەکانی جیهانەوە، ڕەنگە خودی ژینا هیچکات بیری لەوە نەکردبێتەوە کە ڕۆژێک لە ڕۆژان لە هەموو جیهاندا بیناسن، شەقامی بە ناوەوە بکەن و ئێکاونتی ئینستاگرامەکەی بۆ هەتاهەتایە بمێنێتەوە، ڕەنگە هیچکات بیری لەوە نەکردبێتەوە کە ناوەکەی، وەکوو ماناکەی، ئەتوانێ نوێنەرایەتی ژیان و مانەوە بکا. ژینا نموونەی هەزاران کچی قوربانیی ئەم نیشتمانە بوو، بە مەرگی ژینا، سنوورەکان تێکشکان و پێناسەکان گۆڕانیان بەسەردا هات، ڕوانگەکان گؤڕدران و ڕووداوەکان ئاقارەکەیان گۆڕدرا، هەموو ئەمانە ئەم ڕاستییە دەردەخەن کە ناوی ژینا ڕەمز بوو بۆ ژیان، ناوی بوو بە ڕەمز بۆ بەگژداچوونەوەی بیری دواکەوتووی داگیرکەران و ناوی ئەبێتە ڕەمز بۆ ئەوەی فێرمان بکات چۆک دانەدەین.

بابەتی هاوشێوە

فراموشی سازمان‌یافته: سرشدگی جمعی در سایه‌ی جمهوری اسلامی

2025-05-11

هێمای ئیدئۆلۆژیک

2025-05-07

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

2025-05-06

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

2025-04-29
سیاسی

هێمای ئیدئۆلۆژیک

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-07
کاروچالاکی

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-06
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-02

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

یاسای دژەژنان لە ئێران و ئکامەکانی

بەڕیوەچوونی سیمینارێک لەلایەن بەشی ئامووزشی یەکیەتیی ژنان

ئەی ویلایەتی فەقێ؟!

بەشداری شاندێک لە ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە سیمینارێک بە بۆنەی ١٢٧ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی

“بەشداری نوێنەرانی کۆمیتەی گشتی یەکیەتیی ژنان لە کۆڕی پرسە و بەخاک سپاردنی هونەرمەند “سەید عەلی ڕەحیم پوور”

“ئابووریی و ژنان، و چەڵێنجەکانی سەدەی بیست و یەک”

اقتصاد و زنان؛ چالش‌ها و فرصت‌های قرن بیست و یکم

ژینا گیان تۆ نامری، ناوت دەبێتە ڕەمز!

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2023-09-25
  • 10:22

ئاسۆ مینبەری

ساڵێک پێش ئێستا، لە ڕۆژی ٢٦ی خەرماناندا و لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی سەقزدا و لەو کاتەدا کە تەرمی ژینای جوانەمەرگ بۆ هەتاهەتایە بە خاکی پیرۆزی کوردستان سپێردرا، لەو کاتەدا کە دڵەکان لە لاواندنەوەکانی دایکی ژینا ئاوریان تێ بەرببوو، لەو کاتەدا کە فرمێسکی قەتیسماوی چاوی باوکی ژینا دڵی هەموو دنیای هەژاند، لەسەر کێلی مەنزڵگەی نوێی ژینا، ڕستەیەک نووسرا، ڕستەیەک کە بە سەدان جار لە زۆر وتار و لێدوانی تلویزیۆنی و پۆستی فەیسبووکیدا دووپات بووەوە و وەک چۆن دروشمی ژن، ژیان، ئازادی وەکوو مۆرکێک لە شۆڕشی ژینا درا، ئەم ڕستەیەش بوو بە ماناترین ڕستەی شۆڕشی ژینا!

لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا، بە کردەوە ئەم ڕستەیە ماناکەی خۆی وەرگرتەوە، ڕەنگە زۆر جار، زۆربەمان لە گەرمەی شۆڕش و سەرهەڵدانەکەدا، یان لە کاتی تەنیایی و بیرکردنەوەمان لەم شۆڕشە مەزنە، پرسیارمان لە خۆمان کردبێ کە کێ ئەم ڕستەی نووسی؟ بۆچی ئەمەی نووسی؟ ئایا دەیزانی بەخاکسپاردنی ژینا و ماڵاوایی هەتاهەتایی ئەم کچە لە ژین و ژیان، ئەبێتە دەسپێکی ژیانێکی نوێ بۆ ئەو کەسانەی کە لە ژیاندا ماون؟ ئاخۆ قەڵەم چۆن سووڕا و ئەم ڕستەیە لە کوێوە هات؟ فەلسەفەی ئەم نووسینە چییە و بڵێی بەڕاستی ناوی ژینا ببێتە ڕەمز؟

ئەگەر ئاوڕێک لە ڕووداوەکانی ساڵی ڕابردوو بدەینەوە، بە ڕوونی بۆمان دەردەکەوێ کە چۆن ناوی ژینا بوو بە ڕەمز، وەک بڵێی بەڕاستی ڕووداوەکان ئیلهامیان لەم ڕستەیە وەرگرت و بەرەو ئەو ئاقارە چوون کە بە ڕاستی ناوی ژینا بکەن بە ڕەمز! ڕەمزێک کە بۆ هەتاهەتایە لە مێژووی کوردستاندا هەرمان دەمێنێتەوە.

زۆربەمان وا لە مەرگ تێگەیشتوون، ماڵاوایی لە ژیان و کۆتاییهاتنی چیرۆکەکەمان، دابڕانمان لە دنیا و لەبیرچوونەوەمان تەنانەت لەلایەن ئازیزترین کەسەکانمانەوە، ئەی چی وای کرد کە ژینا نەمر بێت؟ چی وای کرد کە ژینا مانا و هەرمان بێت؟

لە ڕاستیدا لەو کاتەوە کە ژینا ڕووی لە تارانی پێتەختی جەلادەکان کرد، پێناسەیەکی نوێی لێ خولقا، ژینا لەو کاتەوە کە لەلایەن گەشتی ئێرشادەوە گیرا و چووە پۆلیسی ئەمنییەتی_ئەخلاقی پێناسەیەکی نوێی بە خۆیەوە گرت؛ ژینا ئیتر تەنیا کچێکی تەمەن ٢٢ ساڵی کوردی خەڵکی سەقز نەبوو کە ناسنامەی داگیرکەر بە مەهسای پێناسە دەکرد، ژینا لەوێ و لەو کاتەدا نوێنەری ناسنامەیەکی داگیرکراو، ڕەگەزێکی پەراوێزخراو و لە هەمانکاتدا نوێنەری نەتەوەیەکی کۆلۆنیکراو بوو، بۆیە هیچ بەزەییەک بەرانبەر بەم کچە کوردە نەبینرا، بێبەزەییانە و لەوپەڕی دڕندەییدا، بە پێچەوانەی هەموو دەسبەسەرکراوانی ئەو ڕۆژ و ساتە هەڵسوکەتی لەگەڵ کرا و تەرمەکەی گەڕێندرایەوە بۆ کوردستان!

هەر ئەم ڕووداوە بوو وای کرد کە مەرگێک ببێتە دەسپێک! بە پێچەوانەی بیرکردنەوە باوەکە، ئەم مەرگە، کۆتایی ژینا نەبوو، بەڵکوو دەسپێکی ژینێکی نوێ دوای ژینا بوو. لە ڕاستیدا بە مەرگی ژینا، ژینایەکی نوێ خولقا، ژینایەک کە ٥ ڕۆژ دواتر، لە ساڵیادی لەدایکبوونیدا، هەموو خەڵکی کوردستان هاتنە سەرشەقام و یادی ٢٣ ساڵەی تەمەنیان کردەوە، ژینایەک کە ئیتر سنووری شاری سەقزی تێپەڕاندبوو و ئێشتا کچی هەموو کوردستان بوو، ژینایەک کە نموونەی بەرچاوی ستەمی نەتەوایەتی، ستەمی ڕەگەزی و ستەمی ناسنامەیی بوو!

ڕووداوەکانی پاش مەرگی ژینا، بەتایبەت لە کوردستان، هەموویان بەرەو ئەو ئاقارە چوون کە بەرگری لە ماف و خواستی نەتەوەیی بکەن، خەڵکی کوردستان، بە مەرگی ژینا، هاواری پەنگخواردووی زیاتر لە ٤ دەیە دەسەڵاتداریی ستەمیان بەرز کردەوە، شەقامەکانیان هەژاند و دژ بە هەموو ستەمێک وەستانەوە.

ڕاستە کە کوردستان هەمیشە لە بەرانبەر داگیرکاریی دەسەڵاتدا هەڵوێستی بووە، بە دەیان جار خۆپیشاندان کراوە، مانگرتن بەڕێوە چووە و خەڵک داوای مافی ڕەوای خۆیان کردووە، بەڵام مەرگی ژینا ڕووداوەکانی بە چەشنێکی تر ئاراستە کرد، ئەم مەرگە بووە وێستگەیەکی گرینگ لە خەباتی کوردستاندا، وێستگەیەک کە ئەکرێ وەکوو گرینگترین ڕووداوی سەدە ناوی لێ ببردرێ.

شێوازی مەرگی ژینا، نوێنگەی ستەمی چەند قاتی ڕێژیم بەرانبەر بە کورد و کوردستان بوو، هەر بۆیە کاتێک کە ئەم ڕووداوە ڕووی دا، کوردستان یەکدەست هەڵوێستی نواند، حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوەندی هاوکاری، بە دەرکردنی بانگەوازێک داواین لە خەڵک کرد کە مان بگرن و ئەم کردەوەیە مەحکووم بکەن، بەڵام تووڕەیی خەڵک وای کرد کە دوای مانگرتنەکە، شەقامەکان بهەژێن، تاکوو بەرگری لە کەرامەتی کچەکەیان بکەن، ڕووداوێکی دەگمەن بوو، ڕێژیم چەندین ساڵ بوو هەوڵی دەدا لە ڕێگەی میدیا و دەنگەبەر و باقی ئیمکاناتی بەردەستی خۆیەوە وای بنوێنێ کە خەڵکی کوردستان ژنکوژن و توندوتیژی بەرانبەر بە ژنان لەم جۆگرافییایەدا زۆرە، ئەیەویست خەڵکی کوردستان بە دواکەوتوو نیشان بدات و وای پێناسە بکات کە هیچ پێشکەوتنێکی هزریی بە خۆیەوە نەبینیوە، بەڵام بە دەسپێکی شۆڕشی ژینا، پێچەوانەکەی ڕووی دا، ئەوە خەڵکی کوردستان بوون کە مەرگی ژینایان پێ قەبووڵکراو نەبوو، هاتنە مەیدان تاکوو پێکەوە پێداگری لەسەر مافی ژنان و کچانی ئەم نیشتمانە بکەنەوە، پێکەوە دروشمی ژن، ژیان، ئازادییان وتەوە و دەنگی خۆیان بە هەموو جیهان گەیاند.

ئاوڕدانەوەیەک لە ڕووداوەکانی یەک ساڵی ڕابردوو، هەڵوێستی خەڵکی کوردستان، دژکردەوەی ڕێژیم بەرانبەر بە خۆپیشاندەران لە کوردستان، ڕەشبگیری، سزای زیندان و لەسێدارەدران، ڕێژەی قەتڵە حکوومەتییەکان لە کوردستان، گوشارەکان بۆ سەر بنەماڵەی شەهیدانی شۆڕشەکە، بانگهیشت و هەڕەشەکردن لەو بنەماڵانە، پێشگرتن لە چوونە سەر مەزار و بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی پرسە و لەدایکبوون بۆ شەهیدەکان، هەموویان نیشاندەری ئەو ڕاستییەن کە ڕووداوەکانی پاش مەرگی ژینا توانیویانە تەواویەتی ڕێژیم بکەنە ئامانج، لێرەدایە کە دەگەڕێینەوە بۆ ڕستەکەی سەر کێڵی مەزاری ژینا، ژینا گیان تۆ نامری، ناوت دەبێتە ڕەمز! لە ڕاستیدا ناوی ژینا لەو کاتەوە بوو بە ڕەمز کە سنووری نێوان ئێمە و ئەوی تری دیاری کرد، ژینا، کچی کوردستان بوو، نوێنەرایەتی نەتەوەکەی خۆی و ستەمێکی لەمێژینەی نەتەوەیی دەکرد، ڕێک بەپێچەوانەی مەهسا کە ناسنامەی داسەپاوی داگیرکەر بوو و شوناسی ڕاستەقینەی لێ زەوت کردبوو، مەرگی ژینا تراژێدیایەک بوو لە چەشنی کۆمەڵکوژییەکانی قاڕنێ و قەڵاتان، لە چەشنی لەسێدارەدرانی ٥٩ لاوی مەهاباد و بە دەیان ڕووداوی تراژیکی دیکە کە لە کوردستاندا ڕوویان داوە، ناوی ژینا پاش ٤٤ ساڵ دەسەڵاتدارەتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، ژینێکی نوێی وەبەر کۆمەڵگەی داگیرکراوی کوردستاندا کردەوە، بوو بە ڕەمز بۆ ئەو ژنانەی کە ٤٤ ساڵە قوربانیی هەڵاواردن و ستەمی ڕەگەزی بوون، بوو بە ڕەمز بۆ ئەو لاوانەی کە ساڵەکانی تەمەنیان بە بێ بوونی هیچ ئاسۆیەکی ڕوون تێپەڕ کرد، بوو بە ڕەمز بۆ توێژە جیاجیاکانی کوردستان تاکوو بۆ جارێکی دیکە بە خۆیاندا بچنەوە و دەرفەتەکان لە دەست نەدەن، ژینا بوو ڕەمز بۆ بەردەوامی لە خەبات و تێکۆشان، بوو بە ڕەمز بۆ دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئازاد. ڕاستە لەم ڕێگایەدا زۆر کەس شەهید بوون و بە هەزاران ئاوات و ئارەزوو چوونە ژێر خاک بەڵام، پەیامێکی گرینگمان پێ گەیشت، ئەویش ئەوە بوو کە کوردستان چۆک دانادا!

ئەگەرچی زۆر لایەن هەوڵیان دا نکۆڵی لە شوناسی ڕاستەقینەی ژینا وەکوو کچێکی کورد بکەن و وەکوو مەهسای بناسێنن، بەڵام لە هەموو کۆڕ و کۆبوونەوە نێونەتەوەییەکاندا، ژینا بە ناوی ڕاستەقینەی خۆیەوە بوو بە دەنگی کوردستان و ئێران. بە هەزاران هاشتەگ لێ درا و ناوی ژینا چووە سەردێڕی گرینگترین ڕۆژنامە و هەواڵدەرییەکانی جیهانەوە، ڕەنگە خودی ژینا هیچکات بیری لەوە نەکردبێتەوە کە ڕۆژێک لە ڕۆژان لە هەموو جیهاندا بیناسن، شەقامی بە ناوەوە بکەن و ئێکاونتی ئینستاگرامەکەی بۆ هەتاهەتایە بمێنێتەوە، ڕەنگە هیچکات بیری لەوە نەکردبێتەوە کە ناوەکەی، وەکوو ماناکەی، ئەتوانێ نوێنەرایەتی ژیان و مانەوە بکا. ژینا نموونەی هەزاران کچی قوربانیی ئەم نیشتمانە بوو، بە مەرگی ژینا، سنوورەکان تێکشکان و پێناسەکان گۆڕانیان بەسەردا هات، ڕوانگەکان گؤڕدران و ڕووداوەکان ئاقارەکەیان گۆڕدرا، هەموو ئەمانە ئەم ڕاستییە دەردەخەن کە ناوی ژینا ڕەمز بوو بۆ ژیان، ناوی بوو بە ڕەمز بۆ بەگژداچوونەوەی بیری دواکەوتووی داگیرکەران و ناوی ئەبێتە ڕەمز بۆ ئەوەی فێرمان بکات چۆک دانەدەین.

بابەتی هاوشێوە

فراموشی سازمان‌یافته: سرشدگی جمعی در سایه‌ی جمهوری اسلامی

2025-05-11

هێمای ئیدئۆلۆژیک

2025-05-07

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

2025-05-06

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

2025-04-29

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی