بازدان بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بەشداریی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە خۆپیشاندانی شتوتگارت

١٤٩
بەشداریی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە خۆپیشاندانی شتوتگارت
ئاڵمان‹بەشداریی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە خۆپیشاندانی شتوتگارت

ڕۆژی ٣ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٦، هاوکات لەگەڵ ڕۆژی یەکگرتنەوەی ئەڵمانیا (Tag der Deutschen Einheit)، خۆپیشاندانێک بۆ پشتیوانی لە ئازادی، ئاشتی و یەکسانی لە مەیدانی شلۆس‌پلاتز (Schlossplatz) لە شاری شتوتگارت بەڕێوەچوو.

لە خۆپیشاندانەکەدا ژمارەیەک لە حیزب و ڕێکخراوە سیاسی و مەدەنییەکان بەشدارییان کرد. ئەندامانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئالمان بە ئامادەبوونی خۆیان، پشتیوانییان لە ئازادی، ئاشتی و یەکسانی دەربڕی و جەختیان لە گرنگیی هاوپشتی و پێکەوەژیان کردەوە.