کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی «ژن، ژیان، ئازادی» لە فرانکفۆرت بەڕێوە چوو

شەممە، ٢١ی نۆڤامبەری ٢٠٢٦
لە دواینیوەڕۆی شەممە، ٢١ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٦، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی هەفتانەی «ژن، ژیان، ئازادی» لە شاری فرانکفۆرت بە بەشداریی ئەندامانی ئەنجومەنی «ژن، ژیان، ئازادی»ـی فرانکفۆرت و ژمارەیەک لە ژنانی یەکیەتیی ژنانی کوردستانی ئێران بەڕێوە چوو.
لەو کۆبوونەوەیەدا، بەڕێزان بێهرووز ئەسەدی و شەهناز مەرەتەب، هەروەها بەڕێز فەرهاد، خوێندکار و زیندانیی سیاسیی پێشوو کە لە شارێکی دیکەوە هاتبوو، وتاریان پێشکەش کرد. هەروەها باس لە «سەوگند سەیادی» و بابەتە پەیوەندیدارەکانیش کرا.
لە وتارەکاندا، لەسێدارەدانەکان لە ئێران، سەرکوتی خەڵک، زیندانیکردنی چالاکانی سیاسی و توندوتیژی دژی ژنان بە توندی مەحکووم کران. هەروەها ئاماژە بە کوشتنی ژنان لەلایەن پیاوانەوە لە مانگی ڕابردوودا کرا و جەخت لەسەر پێویستیی پاراستنی ژیان و مافەکانی ژنان کرایەوە.
بەشداربووان بە گوتنەوەی دروشمەکان داوایان کرد کە لەسێدارەدانەکان بوەستێنرێن، زیندانییە سیاسییەکان ئازاد بکرێن و کۆتایی بە توندوتیژی دژی ژنان بهێنرێت.
دروشمەکان:
نەخێر بۆ لەسێدارەدان!
زیندانییە سیاسییەکان ئازاد بکرێن!
نەخێر بۆ توندوتیژی دژی ژنان!
ژن، ژیان، ئازادی!
ئەم کۆبوونەوەیە دەنگی هاوپشتی و خەبات بوو بۆ ئازادی، یەکسانی و دادپەروەری.
ژن، ژیان، ئازادی!









