بازدان بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ڕاپۆرتی بەڕێوەچوونی یادی ٢٥ی نۆڤەمبەر لە ئۆسلۆ

٢٢
ڕاپۆرتی بەڕێوەچوونی یادی ٢٥ی نۆڤەمبەر لە ئۆسلۆ
نۆروێژ‹ڕاپۆرتی بەڕێوەچوونی یادی ٢٥ی نۆڤەمبەر لە ئۆسلۆ

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٦، کاتژمێر چواری دوانیوەڕۆ، یادی ٢٥ی نۆڤەمبەر لەبەردەم بینای پەرلەمانی نۆروێژ لە ئۆسلۆ بەڕێوەچوو.

ئەم یادە لەلایەن چەتری ڕێکخراوەکانی ژنانی نۆروێژ، بە هاوبەشیی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نۆروێژ و چەندین ڕێکخراوی نۆروێژی و بیانیی دیکە، ساز درا.

بەرنامەکە بە داگیرساندنی مەشخەڵ بۆ ڕێزگرتن لە ژنانی قوربانیی توندوتیژی و ئەوانەی گیانیان لێ ئەستێندراوە، دەستی پێکرد. پاشان، نوێنەرانی ژمارەیەک ڕێکخراوی مەدەنی و نووسەر پەیام و وتاریان پێشکەش کرد.

یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نۆروێژ بە پەیامێک بەشداریی لە یادەکەدا کرد. پەیامەکە لەلایەن خاتوو شلێر باپیرییەوە خوێندرایەوە. لە پەیامەکەدا، لەگەڵ ئاماژەکردن بە بارودۆخی ژنانی کورد و ئێران، توندوتیژی دژی ژنان بە گشتی تاوتوێ کرا. بەشێکی تایبەتیش بۆ ژنکوژی لە ئێران تەرخان کرابوو و هۆکاری ئەم دۆخە بە شێوەی ڕەفتار و سیاسەتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەستراوە.

یادی ٢٥ی نۆڤەمبەر هەموو ساڵێک لەبەردەم پەرلەمانی نۆروێژ بەڕێوە دەچێت. بەرنامەکە دوای یەک کاتژمێر کۆتایی پێهات.

یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نۆروێژ
٢٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٦