سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە بەخیرهێنانی میوانەکان لەلایەن بەریوبەری بەرنامە کاک “ڕێبوار سەلیمی” بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب دەستی پیکرد و هەروەها خولەکێک بێ دەنگی بۆ رێز گرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد.
دواتر لەلایەن بەرپرسی کومیتەی ئەمریکا بەریز “جەمال مەحموود زادە” بەرپرسی کومیتە حیزب لە ئامریکا؛ بەخیرهاتنی میوانەکان کرا و پەیامی کومیتەی پێشکەش کرد.
دواترپەیامی ڕێکخراوەکانی ژنان و لاوان و خۆیندکاران لەلایەن “مەحبوبە حسینی نیا” پێشکەش کرا.
لە پەیامی یەکیەتیی ژنان ئاماژەی بە چۆنییەتی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کاریگەری پیشەوا قازی محەممەد لە کۆماری کوردستان و پێکهاتنی ڕێکخراوەکانی ژنان و لاوان لە سەردەمی کۆماردا ئیشارەی پێکرا و هەروەها ئاماژەی بە مێژوی کوردی ڕۆژهەڵات و بەرخۆدانی کورد لە کۆمارەوە تا ئێستا و یەکسالی ڕابردوو کرد و ئاماژەی بەڕەنگ و دەنگ و پێگەی تایبەتی حیزبی دێموکرات لە نێوخۆی ڕوژهەلات کرا و هەروا ڕۆڵی ژنان و لاوان لە ڕێوڕەسمە نەوروزیەکانی کوردستان بەرز نرخاند.
لەو مەڕاسمەدا کۆمەڵێک لە ژنانی کورد لە پارچەکانی تری کوردستان و هەروا نوینەرایەتی حکومەتی هەریمی کوردستان بەشدار بوون.
دوای پەیامی حیزب و ڕێکخراوەکانی واشینگتۆن بە ئاهەنگ و گۆڕانی لە لایەن خاتو گەلاویژ سەقزی و بەریز کاک ئالان پیشکەش بە بە شداربووان کرا
یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران -کۆمیتەی ئامریکا
24/8/2025




