بازدان بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بانگەوازی خۆپیشاندان لە ساڵڕۆژی شەهیدانی وییەن، لە بەر دەرکی باڵوێزخانەی ئوتریش لە شاری ستۆکهۆڵم

١٣١
بانگەوازی خۆپیشاندان لە ساڵڕۆژی شەهیدانی وییەن، لە بەر دەرکی باڵوێزخانەی ئوتریش لە شاری ستۆکهۆڵم
ئاگاداری‹بانگەوازی خۆپیشاندان لە ساڵڕۆژی شەهیدانی وییەن، لە بەر دەرکی باڵوێزخانەی ئوتریش لە شاری ستۆکهۆڵم
لە ٢٧هەمین ساڵڕۆژی شەهید کرانی هەردووک ڕێبەر و سەرکردەی حیزبی دیموکراتی کوردستان، شەهید دکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو و شەهید عەبدووڵا قادری ئازەر، کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی سوید، بۆ ڕیسوا کردنی زیاتر ڕژیمی تێرۆریستی کۆماری ئیسلامی و هەروەها سەرکۆنە کردنی بێدەنگی دەسەلاتدارانی ئوتریش بەرامبەر بەو تێرۆرە ناجوانمێرانەیە، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 13-7-2016ی زایینی، لە بەر دەرکی باڵوێزخانەی وڵاتی ئوتریش لە ستۆکهۆڵم خۆپیشاندانێکی هێمنانە ساز دەکات.
بە بەشداریتان لەو خۆپیشاندانە دا بێدەنگی ٢٧ ساڵەی شەهید کرانی ئەو دوو ڕێبەری حیزبەکەمان ریسوا بکەن و مۆرێکی ڕەشی دیکەی تاوان و تێرۆریش لە نێوچاوانی ڕژیمی تێرۆریستی ئیسلامی ئێران بدەن.