بەشداری هەێئەتێکی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دورەوەی وڵات لە کوبونەوەیەکی گرینگ بە کۆرگێری ئەندام پارلەمانی نوروێژ

ڕۆژی دووشەمە ٩ یانواری ٢٠٢٦ بە هۆی حیزبی سوسیالیستی چەپی نوروێژ SV ڵێلسترۆم کوبونەوەیەک لە سەرقۆتابخانەکانی نوروێژ بۆ ئەندامی پارلەمانی ئەم حیزبە بەرێز خاتوو سونیوا هۆلمۆز ئایدزۆل Holmås Idisvoll Sunniva لە کۆلتور هۆسەی ڵێڵسترۆم رێکخرا.
یەکیەتی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران – دەرەوەی وڵات بۆئەم کۆبونەوە بانگێشتن کرابوو . شاندێکی ژنانی دەرەوە بەشداری کوبونەوە بوون .
کوبونەوکە زیاتر لە دوو کاتژمێری خایاند .باسی جۆراجۆر لەسەر قۆتابخانەکانی نوروێژ و سەرکەوتن و گرفتەکانی و چەند بابەتیی دیکە هاتە بەرباس .
کوبونەوەیەکی بەسوود بوو و بەتایبەتیی بۆ بنەماڵەکان کە مناڵالانیان لە قوتابخانەکانن ئێجگار بایخی زۆری هەبوو.
شاندی ژنان بە کورتی لەسەر باردوخێ ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لەسێداردانی کوردان دووان و نامەیەکیان ئاراستەی خاتوو سۆنیوا ئەندام پارلەمان کرد . بەخۆشێوە ڕۆژی دوواتر وەڵامی هاتەوە و داوای زانیاری زیاتریان کرد و بۆیان ناردرا کە لە کوبونەوەی پارلەمان دەیانەوێ لەسەری بدوێن.
یەکیەتی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران – دەرەوەی وەڵات









