بازدان بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

پەیامی هاوخەمی یەکێتی ژنان بۆ بنەماڵەی مام عەزیزی عەزیزی بەبۆنەی کۆچی دوایی مام عەزیز

١٣٤
پەیامی هاوخەمی یەکێتی ژنان بۆ بنەماڵەی مام عەزیزی عەزیزی بەبۆنەی کۆچی دوایی مام عەزیز
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو‹پەیامی هاوخەمی یەکێتی ژنان بۆ بنەماڵەی مام عەزیزی عەزیزی بەبۆنەی کۆچی دوایی مام عەزیز
بەڕێزان، بنەماڵەی مام عەزیز عەزیزی!
بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی مام عەزیز، تێکۆشەری دێرین و پێشمەرگەی سەردەمی کۆماری کوردستان و باوکی دوو ڕۆڵەی شەهید، حەمەعەزیز و رەسووڵ عەزیزی خەمبار و دڵگران بووین.
مام عەزیز پیاوێکی خۆشناو و کەسایەتییەکی دیاری ناوچەی سەردەشت و هەروەها نێو ڕیزەکانی دێموکڕات و جێگای متمانەی خەڵکی ناوچە و هاوڕێ و هاوسەنگەرەکانی بوو و تا کاتی ماڵئاوایی کردنیشی هەر وا مایەوە.
مام عەزیز بە هزر و بیری کوردایەتییەوە ژیا و لەو پێناوەشدا لە هیچ فیداکارییەک درێغی نەکرد. ئەو وانەی کوردایەتی و خۆڕاگری فێری منداڵەکان و نەوەکانی کرد و بوو بە مامۆستا و پاڵپشتیان لە ڕەوەندی خەباتی ڕزگاریخوازانەی گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. بێگومان لەدەسدانی پیاوێکی ئاوا، خەسارێکی گەورە و قەرەبوو نەکراوە بۆ هەمووان بە گشتی و بنەماڵەی بەڕێزتان بەتایبەتی.
هەر بەو بۆنەوە لە لایەن یەکیەتیی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان لە وڵاتی سوئێد، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی ئازیز و هەموو خزمان و دۆستان و هاوسەنگەرانی مام عەزیز دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان ئەزانین.
ڕۆحی مام عەزیز ئارام و هیوای تەمەندرێژی و سێبووری بۆ کەس و کار و ئازیزانی دەخوازین.
یەکیەتیی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان