بازدان بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی 2مارس ڕۆژی جیهانی کلتووری نەتەوەیی بەلووچ

١٣٦
پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی 2مارس ڕۆژی جیهانی کلتووری نەتەوەیی بەلووچ
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو‹پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی 2مارس ڕۆژی جیهانی کلتووری نەتەوەیی بەلووچ

گەلی بەلووچ یەکێک لە نەتەوەکانی چوارچێوەی جوغرافیای ئێرانن کە مێژوو و فەرهەنگێکی سەدان ساڵەیان هەیە و لە چەندین پارێزگای ئێران وەکوو سیستان و بەلووچستان، کرمان، خوراسانی باشوور و بەندەرعەباس نیشتەجێن

ژنانی بەلووچ وەکوو ژنانی کورد وێڕای ئەو ستەمە نەتەوەیی، زمانی و مەزهەبیە لەسەریانە وەکوو ژنیش لە لالەین دەسەڵاتی ئێرانەوە بەردەوام چەوساونەتەوە و هەر بۆیەش ئێمە وەکوو یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای پشتگیری نەتەوەی بەلووچ، پشتگیری ژنانی بەلووچ لە خەبات و تێکۆشانی خۆیان دەکەین.

یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پیرۆزبایی 2مارس ڕۆژی جیهانیی کلتووری نەتەوەی بەلووچ لە هاونیشتمانیانی بەلووچ دەکا و هیواخوازه کە هەموو ئاواتەکانی نەتەوەکانی چوارچێوەی جوغرافیای ئێران بەدیبێت.