بازدان بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بەشداری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات لە سیمیناری تەندروستی و ژیانێکی تەندروست

٨٠
بەشداری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات لە سیمیناری تەندروستی و ژیانێکی تەندروست
سوئێد‹بەشداری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات لە سیمیناری تەندروستی و ژیانێکی تەندروست

لە ڕێکەوتی ٠٩/١١/٢٠٢٦، لەلایەن کۆمەڵەی کۆلتوری پاکستانی بانگهێشت کراین بۆ بەشداری کردن لە سیمینارێکی بەسوود دەربارەی تەندروستی، وەرزش و خواردنی تەندروست.

ئەم سیمینارە بە ئامانجی هۆشیارکردنەوەی بەشداربووان لەسەر گرنگی پاراستنی تەندروستی و گرنگیدان بە جەستە و دەروون بەڕێوەچوو.

لە سەرەتای سیمینارەکەدا، فەهیم نەعیم Fahim Naomi بەخێرهاتنی بەشداربووانی کرد و بە تایبەتی سوپاسی میوانان و بەشداربووانی کرد. پاشان بانگهێشتی خانم کاری ئانەKari Anne کرا، کە بەرپرسی LHLبوو، بۆ ئەوەی باس لە بابەتی خۆپاراستن و چاودێریکردنی تەندروستی بکات.

لە وتارەکەیدا جەختی لەسەر ئەوە کرایەوە کە مرۆڤ دەبێت بە شێوەیەکی بەردەوام گرنگی بە تەندروستی خۆی بدات و هەموو ڕۆژێک کاتێک بۆ وەرزش و جوڵەکردن تەرخان بکات. وەرزشکردن دەبێت ببێتە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانەمان، چونکە کاریگەرییەکی باشی لەسەر جەستە، دەروون و وزەی مرۆڤ هەیە.

هەروەها باس لە گرنگی خواردنی تەندروست و هاوسەنگ کرا و ئەوە ڕوونکرایەوە کە پاراستنی تەندروستی تەنها بە وەرزش نەبەستراوەتەوە، بەڵکو خواردنی دروست، پشوودان و گرنگیدان بە خۆمانیش بەشێکی گرنگی ژیانێکی تەندروستن.

ئەم سیمینارە بۆ ئێمە بەشداربووان زۆر بەسوود بوو، چونکە هانی ئێمەی دا کە زیاتر گرنگی بە تەندروستی خۆمان بدەین و وەرزش و چاودێریکردنی خۆمان بکەین بە بەشێکی هەمیشەیی لە ژیانی ڕۆژانەمان.
یەکیەتی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران- دەرەوەی وڵات