ڕاپۆرتی چاڵاکی یەکیەتیی ژنانی دەرەوەی وڵات

لە ڕێکەوتی ٢٤ی ١١ی ٢٠٢٦، یەکیەتیی ژنانی دەرەوەی وڵات، دەستپێکی خولی کۆمپیوتەری ڕاگەیاند.
لە قۆناغی ئامادەکاریدا، نەمام زەرینفام وەک ئەندامێکی یەکێتیی ژنانی دەرەوەی وڵات، تیشکی خستە سەر چۆنیەتیی ئامادەکاری و وردەکارییەکانی ئەم چالاکییە و هاوکاریی پێویستی بۆ بەڕێوەچوونی بەرنامەکە پێشکەش کرد.
لە بەشی سەرەکیی کۆبوونەوەکەدا، شانیا ساڵحی بە شێوەیەکی ڕوون و تێروتەسەل، سەرجەم زانیارییەکانی پەیوەست بەم خولە بۆ بەشداربووان ڕوون کردەوە و باسی لە ڕۆڵی گرنگی کۆمپیوتەر و تەکنۆلۆژیا لە سەردەمی ئەمڕۆدا کرد. بەشداربووان بە گەرمییەوە پێشوازییان لێ کرد و بەشدارییەکی کارایان هەبوو، لە ڕێگەی ئاراستەکردنی پرسیار و دەربڕینی بۆچوونەکانیانەوە.
ئەم کۆبوونەوەیە دەرفەتێکی لەبار بوو بۆ پەرەپێدانی زانیاری و توانای ئەندامان و بەهێزکردنی گیانی هاوکاری و هەماهەنگی لەنێوانیاندا.
ئەم خولی کۆمپیوتەرە بەردەوامی دەبێت و لە داهاتووشدا وانە و کۆبوونەوەی دیکەش ڕێک دەخرێن، تاوەکو هەموو ئەندامان بتوانن زیاتر فێر ببن، ئاستی زانیارییەکانیان بەرز بکەنەوە و بە شێوەیەکی کاراتر لە چالاکییەکانی یەکێتییەکەدا بەشدار بن.
لە کۆتاییدا، سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی سەرجەم ئەو ئەندامانە دەکەین کە لە ئامادەکاری و بەڕێوەبردنی ئەم کۆبوونەوەیەدا ڕۆڵیان هەبووە، بە تایبەتی نەمام زەرینفام و شانیا ساڵحی، بۆ هەوڵ و ماندووبوونیان.
یەکیەتیی ژنانی دەرەوەی وڵات









