بازدان بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەندامانی یەکیەتیی ژنانی بە مەبەستی ئاشنابوون بە پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکان؛ سەردانی پێشانگای «HITEX»-یان کرد

٢١٧
ئەندامانی یەکیەتیی ژنانی بە مەبەستی ئاشنابوون بە پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکان؛ سەردانی پێشانگای «HITEX»-یان کرد
هەواڵ‹ئەندامانی یەکیەتیی ژنانی بە مەبەستی ئاشنابوون بە پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکان؛ سەردانی پێشانگای «HITEX»-یان کرد

دەستەیەک لە ئەندامانی یەکیەتیی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە دواین گۆڕانکاری و دەستکەوتە تەکنەلۆژییەکان، سەردانی پێشانگای نێودەوڵەتیی «هایتێکس» (HITEX)-یان لە شاری هەولێر کرد.

لەو سەردانەدا، ئەندامانی یەکیەتیی ژنان بەشە جۆراوجۆرەکانی پێشانگاکەیان بەسەر کردەوە و لەگەڵ خاوەنکاران، نوێنەری کۆمپانیاکان و شارەزایانی بواری تەکنەلۆژیا و بازرگانی سەبارەت بە گرنگی و کاریگەریی پێشکەوتنە نوێیەکانی ئەم بوارە لە هەرێمی کوردستاندا گفتوگۆیان کرد.

ئامانج لەم سەردانە، بەدواداچوون و پەرەپێدانی زانیارییەکان بوو سەبارەت بە هەلی کار، توانستە پیشەسازییەکان و دۆزینەوەی دەرفەتی نوێ بۆ گەشەپێدان لە چوارچێوەی چالاکییە بازرگانی و تەکنەلۆژییەکاندا.

شایانی باسە، پێشانگای HITEX یەکێکە لە دیارترین پێشانگا نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستان کە ساڵانە کۆمپانیا ناوخۆیی و دەرەکییەکان بە مەبەستی خستنەڕووی تازەگەرییەکانیان لە بواری تەکنەلۆژیا و دیجیتاڵدا تێیدا بەشدار دەبن.