ڕاپۆرتی مانگانەی پێشێلکاریی مافەکانی ژنان لە کوردستانی ئێران

ڕاپۆرتی مانگانەی پێشێلکاریی مافەکانی ژنان لە کوردستانی ئێران
کۆمیتەی مافی مرۆڤی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ڕاپۆرتی مانگی خەزەڵوەر ١٤٠٥
کۆمیتەی مافی مرۆڤی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە چوارچێوەی چاودێریی بەردەوامی دۆخی مافەکانی ژناندا، ئەو حاڵەتانەی پێشێلکاریی مافەکانی ژنان و کچانی کورد لە مانگی خەزەڵوەری ١٤٠٥دا کە تۆمار کراون، بە پشتبەستن بە زانیارییە بڵاوکراوەکان لەلایەن دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ و سەرچاوە هەواڵییەکانەوە کۆکردووەتەوە.
حاڵەتە تۆمارکراوەکانی ئەم مانگە، جۆرە جیاوازەکانی پێشێلکردنی مافە بنەڕەتییەکانی ژنان، لە دەستبەسەرکردن و بێبەشکردن لە ئازادی و مافە یاساییەکانەوە، تا جێبەجێکردنی سزا، ژنکوژی، هەوڵی خۆکوژی، دۆسیە و تۆمەتە ئەمنییەتییەکان تا مافی ژیان، سەلامەتیی تاکەکەسی لەخۆدەگرێت.
شایانی باسە بەهۆی بارودۆخی ئەمنیی زاڵ بەسەر کوردستان، سنوورداربوونی دەستپێڕاگەیشتن بە زانیاری و گوشار لەسەر بنەماڵەکان، ئەم ئامارانە تەنها ئەو حاڵەتانەن کە تۆمار و بڵاوکراونەتەوە لە خۆ دەگرێ و ئەگەری هەیە ژمارەی ڕاستەقینەی پێشێلکارییەکان زیاتر بێت.
١.دەستبەسەرکراوان
لە مانگی خەزەڵوەردا، ٦ ژنی کورد دەستبەسەر کراون:
مۆنا دەباغ، خەڵکی سنە بە مەبەستی تێپەراندنی ماوەی سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران دەستبەسەر کرا
پەریا نەسیری، قوتابیی ۱۷ ساڵ، خەڵکی شاری نەغەدە
سەدری بەخشی، هاووڵاتیی ژنی تەمەن ٤٣ ساڵی خەڵکی بۆکان
جەمیلە (مینا) محەممەدئەمین ئازەر، خەڵکی بۆکان
گوڵاڵە (نازەنین) ئەلیاسی،خەڵکی شاری مەهاباد، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی ۲ ساڵ سزای بەندکران دەستبەسەر کرا.
٢.هەوڵی خۆکوژی
ڕۆژان ئیبراهیمی، تەمەن ٢٠ ساڵ و وەرزشوانی ڕشتەی MMA،لە درێژەی گوشارەکانی ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمدا، هەوڵی خۆکوژیی دا.
٣. ژنکوژی
لە مانگی ڕەزبەردا، ٤ حاڵەتی ژنکوژی تۆمار کراوە:
زارا سولەیمانی، تەمەن ٣٢ ساڵی خەڵکی شاری هەرسین
فریشتە مروەتی تەمەن ۶۵ساڵ، خەڵکی کرماشان
لەیلا گوڵی تەمەن ۳۰ساڵ، خەڵکی شاری سایین قەڵا
سەوگەند سەیادی، منداڵ و قوتابیی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی گێڵان
٤. دۆسیەسازی
لیلا پاشایی و باران ساعدی، دوو چالاکی بواری مافەکانی ژنان لە شاری سنە
٥. دۆخی زیندانیان ژن
مۆنا مەلەکی، هاووڵاتیی تەمەن ۲۷ ساڵی و لە دەستبەسەرکراوانی شاری سنە، بە هۆی تێکچوونی باری تەندروستی، لە بەندیخانەی ناوەندیی سنەوە بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی بەندیخانە گواسترایەوە.
بەپێی زانیارییە کۆکراوەکان، لە مانگی خەزەڵوەری ١٤٠٥دا ١٤ حاڵەتی پێشێلکاریی مافەکانی ژنان تۆمار کراون: ٦حاڵەتی دەستبەسەرکردن، ١ حاڵەت هەوڵی خۆکوژی، ٢حاڵەتی دۆسیەسازی ٤ حاڵەتی ژنکوژی و ١ حاڵەت دۆخی خراپی دۆخی زیندانیانی ژن.









