بەشداری یەکیەتیی ژنانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە ناساندنی کتێبی( ساڵانی ئاگرو بەفر) بۆخاتوو (نەرمین عۆسمان)لە ڕۆشنبیری کۆیە

ڕۆژی چوارشەممە ۱٨ی پوشپەری ۲۷۲٥ی کوردی کوڕێک بۆ بەڕێز خاتوو نەرمین عۆسمان گیرا سەبارەت بە ناساندنی کتێبیک یادەوەریەکانی (نەمر جەلال تاڵەبانی ) ساڵانی( ئاگر و بەفر ) بەڕێز خاتو نەرمین عۆسمان ئەم کتێبە لە عەرەبییەوە بۆ کوردی وەرگێڕاوەتەوە خاتوو نەرمین پڕژایە سەر بیرەوەری سەرکردەی جەلال تاڵەبانی و باسێکی تێر و تەسەری کرد سەبارت بە مێژووی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کورد لە کوردستان لە سەدەی بیست و بیست و یەکدا نەخشدارە بە رۆڵ و کاریگەریی پێگە و بەشداریی یەکێک لە سەرکردەکردنی بزووتنەوەکە ئەویش سەرۆک جەلال تاڵەبانییە لەم کتێبە باسی لە شۆڕشگێڕو خۆنەویستی و خاکی بوونی و بێروەریەکانی بەڕێز مام جەلال تاڵەبانی کردوە
لە کۆتایی کۆڕەکەدا کتێبی ساڵانی ئاگر و بەفر پێشکەش بە بەشدار بووانی کۆڕەکە کرا.










